ڕۆژنیوز هاوڕێ کرێکار
فۆتۆگرافەرێکی دانیشتوی شارۆچکەی #کەلار#، لە پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافەرانی کورد و عەرەبدا بۆ نایابترین فۆتۆ بە فۆتۆی منداڵێکی گەرمیانی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهێنا.
#حەیدەر نادر# فۆتۆگرافەرێکی دانیشتووی شارۆچکەی کەلار بە فۆتۆی منداڵێکی دانیشتوی گوندی کەوا چەرمووی سنوری گەرمیان، پلەی یەکەمی لەنێو وێنەی 70 فۆتۆگرافەردا بەدەستهێنا.
حەیدەر نادر فۆتۆگرافەر و خاوەنی پلەی یەکەمی پێبشڕکێیی نایابترین فۆتۆ بە ڕۆژنیوزی وت: پێشبڕکێی نایابترین فۆتۆ، کە لە لایەن ژمارەیەک فۆتۆگرافەری ئەکادیمی و برۆفیشناڵی عەرەب و کورد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک ئەنجام دەدرێت و ڕۆژانە جوانترین و نایابترین فۆتۆ دەستنیشان دەکرێ، وینەیەکی من دوێنێ 19ی نیسان پلەی یەکەمی بە دەستهێنا.
حەیدەر نادر وتیشی: ئەم پێشبڕکێیە ڕۆژانە ئەنجامدەدرێی لە لایەن گروپی عاشقانی نایابترین فۆتۆ، وێنەکەی من لەسەر وێنەی 70 فۆتۆگرافەری کورد و عەرەب پلەی یەکەمی بە دەستهێنا.
ناوبراو ئەوەشی وت: ئه و فۆتۆیەی من، کە یەکەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهێناوە، وێنەی کچێکە و لە گوندی کەوا چەرمووی سەر بە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلار گرتوومە.