دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
لە پارێزگای هەولێر 32 هەزار نەخۆشی شەکرە تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە نزیکەی شەش هەزارکەسیان ئاوارەی خوار و ناوەڕاستی عێراقن.
د. شوان اسماعیل، بەڕێوەبەری سەنتەری شەهید لەیلا قاسم بۆ نەخۆشی شەکرە بە دواڕۆژی ڕاگەیاندلە ئێستا 32 هەزار کەس ناویان لامان تۆمار کراوە کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
بەڕێوەبەری سەنتەری شەهید لەیلا قاسم بۆ نەخۆشی شەکرە ڕونیشی کردەوە، کە لەو 32 هەزار نەخۆشی شەکرەیە نزیکەی شەش هەزار نەخۆش خەڵکی ئاوارەی خوارو و ناوەڕاستی عێراقن.
تەمەن دیاریکراو نییە بۆ ئەوەی مرۆڤ توشی نەخۆشی شەکرەبێت، بەڵام ئەم نەخۆشیە کەمتر منداڵان تووشی دەبن و بۆیە تا ئێستا لە پارێزگای هەولێر 598 منداڵ تووشی نەخۆشی شەکرە بوون. ئەوەش بە وتەی د. شوان اسماعیل.
21-04-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,645
Donnez votre avis sur ce produit!