کۆدەست میدیا
ماڵپەڕێکی کوردی و سیاسی و کەلتوری وسەربەخۆیە، بێ لایەنە لە ڕوماڵ کردنی ڕوداوەکان دا، چەسپاندنی بنەما و بەها سەرەتایی و سەرەکیەکانی مافی مرۆڤ و چەمکەکانی دیموکراسی، ئازادی هەمو دیدە مەدەنیەکانی هاونیشتیمانیانی کوردستان بەئەرکی سەرەکی خۆی دەزانێ لەهەر کوێ بن. لەپێناو بەدیهێنانی گەشەی سەرانسەری نیشتمانیی و جەخت کردنەوە لەسەر بونی کوردستان وەک سەرچاوەی هێزی فەرهەنگی و ئابوری و سیاسی نیشتمانی و، سەنتەری گەشەپێدانی زانستی و تەکنیکی، تا کوردستان ڕۆلی مێژوی خۆی بەدەس بهێنێتەوە و ببێتە جێگەی ڕێزی ناوچەکە و جیهان.
دیارە ئەوەش لە ڕێگەی وابستە بون بە ڕاستگۆیی و بە بنەما و پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی ڕۆژنامەنوسی. لە گەیاندنی خێرای هەواڵ و بلاو کردنەوەی وتار و ڕاپۆرت و بەدواداچونی تایبەت بە پرسەکانی ڕۆژ و کەیسە ستراتیژیەکان و هاوکاری و ڕێنوێنی هاونیشتمانیان لە ڕوی ڕاوێژە یاسای و کۆمەڵایەتی و پزیشکی و بوارە جایاکانی ژیانەوە.
ئێمە دژی هەر بۆچونێکی مەزهەبی و نەتەویی و حیزبی بەرتەسک دەبین کە هەوڵی سنوردارکردنی کڵپەی داهێنان و ئازادی ڕادەربڕین دەدا، چوارچێوەیەکی داریکراو بۆ خۆمان یان بیرکردنەوەمان دابنێت لە خزمەت کردنی نیشتمان.
ئێمە بۆ پەرپێدانی دیدگایەکی شارستانی پێشکەوتوخوازی ئازاد دروست بوین، تا لەوێڕا مامەڵە لەگەل واقیعی سیاسی و زەینی کوردیدا بکەین.ئەم مامەڵەیە سەربەخۆی تەواو و دورکەوتنەوەی ڕەها لە لایەنگری بیری بەرتەسک و شوناسی ناوچەیی مان پێ دەبەخشێ. بەو جۆرە ئێمە هەوڵی بونیاد نانەوەی شوناسی نیشتمانی کوردستان دەدەین.
بە پشتبەستن به و دونیابینیەی کە هۆشیاری هاونیشتمانیان بەردی بناغەی بونیاتی کۆمەڵگایەکی ئازاد و سیستمێکی عادل و دیموکراتخوازە، ئامانجی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە بریتیە لە کردنەوەی ماڵێک بۆ ئه و کەسە دەنگنەبیستراو و ئازادیخوازانەی تامەزرۆی گەڕانن بە دوای ڕاستیەکاندا و کاری سەرەکی ئەم ماڵپەڕە تەشویقکردنی خەڵک دەبێت بۆ تێڕامان دەربارەی پێشهات و بینینی ڕووداو و کارەساتەکان لە گۆشەنیگایەکی عەقڵانی و بە دوور لە هەر ئایدێۆلۆژیایەک کە بیەوێت کۆژانی جڤاتی کوردی یان هەر گروپێکی دیاریکراو لە خزمەت خۆیدا بەکاربهێنێت.
کۆدەست پەیڕه و لە کۆدی ئاکاری پیشەیی تایبەت بە خۆی دەکات کە خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینێتەوە:
1. کۆدەست وەک ماڵپەڕیکی مەعریفی،سیاسی،کلتوری کە پەیڕه و لە دونیابینی مرۆڤە ئازادیخوازەکان دەکات و مەبەستێتی بابەتیانە و بە دوور لە هەر هەوڵێکی ناوزڕاندنی هیچ هێز و کەسێک بۆچوونەکانی خۆی بگەیەنێەتە ڕای گشتی.
2. کۆدەست دژ بە هەر جیاکارییەکی ڕەگەزی، ئاینزایی، جەندەری، و پەیوەستی سیاسی و شارچێتی و توانستی جەستەیی و تەمەنی کاردەکات، تەنها ڕێگا نادات ببیتە مینبەری خەڵکانی تۆمەتبار بە پاشکۆیەتی و ناپاکی نیشتمانی و هەموو ئه و کەسانەی دژ بە ئازادی و بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسیەت کاریان کردوە و کار دەکەن. بەڕای من هاوڕی وشەی تەنها پێویستە نیە.
3. کۆدەست وەک ماڵپەڕێک کە تەشویقی گفتوگۆ عەقڵیەکان دەکات دژ بە وروژاندن و دەغدەغدەی عاتیفی هاوڵاتیان خەبات دەکات و ڕێگا نادات بۆ هیچ مەبەستێک جگە لە ئازادی ڕادەربڕین هیچ وێنە و بابەتێکی هێرش ئامێزانە لە سەر ماڵپەڕی کۆدەست بڵاوبکرێتەوە.
4. هەموو ئه و کەسانەی کاری میدیایی لەگەڵ کۆدەست ئەنجامدەدەن تاکی ئازاد و سەربەخۆن و لە ڕووی ئاکاری پیشەییەوە پەیوەستن بە باوەڕبونیان بەوەی کە پێویستە فەزای گشتی زانیاری هەبێت لە سەر ئەوەی لە ولاتدا دەگوزەرێت و کار لەم پێناوەدا بکەن.
5. بە لە بەرچاوگرتنی پاراستنی کەرامەتی مرۆیی تاکەکانی کۆمەڵگا، کۆدەست بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی قوربانیانی هەر ڕوداو، مەرگەسات یان هەل و مەرجێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی دەکات.
6. بەڵگەکان لە هەرێمی کوردستان پێماندەڵێن کاری ڕۆژنامەوانی بۆ خەڵکی ئازاد و سەربەخۆ و بوێر کارێکی مەترسیدارە، بۆیە کۆدەست خۆی بە دوور دەگرێت لە هاندانی هەر میدیا کارێک بۆ ڕیسک کردن بە ژیانی خۆیەوە لە پێناو بەدەستهێنانی زانیاری.
7. کۆدەست جیاوازی دەکات لە نێوان هەواڵ و ڕاپۆرتە هەواڵدا، لە ڕاپۆرتدا وێنەکە وەک خۆی دەگوێزرێتەوە یاخود ڕوماڵ دەکرێت، لە کاتێکدا ڕاپۆرتە هەواڵ کاری شیکاری دەبێت و ڕای ئامادەکاری (کۆدەست) ڕاپۆرت دەردەکەوێت.
8. کۆدەست هەروەک چۆن داکۆکی لە مافی خەڵک دەکات بۆ دەستگەیشتن بە زانیاری، بەهەمان شێوە داوای دادگاییکردنی شەفاف و عادلانە دەکات بۆ هەموو ئەوانەی تۆمەتبارن بە هەر لادان یان تاوانێکی نیشتیمانی و هەروەها تاوانی دژ بەمافەکانی مرۆڤ.
9. بە پێچەوانەی زۆرێک لە میدیا کوردییەکان کە بێباکانە بە تەنیشت سەرنج و گلەیی و ڕەخنەی هاونیشتمانیاندا تیدەپەڕنن، و بێمنەتانە درێژە بە کار و هەڵەکانی خۆیان دەدەن، کۆدەست بە سوپاسەوە له و سەرنج و ڕەخنە و گلەییانە دەڕوانێت و دەیانکاتە بەردی بناغەی پەرەپێدانی مێمبەرەکە. ئەرکی کۆدەستە کە بەر بە هەڵەکردن بگرێت و لە کاتی ڕوودانی هەڵەدا پێویستە پۆزش بهێنێتەوە.
10. کۆدەست ئامانجێتی هانی هاوڵاتیان بدەن ڕاشکاوانە ئه و ڕاز و نیاز و گلەییانەی دەربارەی سەرچاوە هەواڵییەکان لە کوردستان بوونیان هەیە بە دەنگی بەرز بدرکێنن و ئەرکی کۆدەستە لە پێناو بەرچاوڕۆشنکردنەوەی هاوڵاتیاندا پڕۆژەی جیاواز لەوەی هەیە بهێنێتە بوون.
11. لە دەرهێنای پەیڤ و گفتوگۆکان لە سیاق یەکێکە له و کێشانەی کە میدیای کوردی گیرۆدەیەتی، لەم ڕووەوە کۆدەست کار بۆ ڕزگارکردنی هەموو مرۆڤێک دەکات کە هەوڵی بەلاڕێدا بردنی پەیڤ یان هەڵوێستەکانی.
12. لە ڕووی داراییەوە، وەرگرتنی پارە یان دیاری بە هەموو جۆرێک ڕێپێنەدراوە بۆ ئه و بەڕێزانەی سەرپەرشتی ڕاگەیاندنی کۆدەست دەکەن.
13. لە ماڵپەڕی کۆدەست لیژنەیەکی تایبەت بە 'ئاکار' دەبێت کە مامەڵە لەگەڵ ئه و کەیسانە دەکات کە گلەیی و ڕەخنەیان لە سەر هەیە یان پێویستیان بە بڕیار لە سەردان هەیە.
14. کۆدەست پێویستە بە هەستێکی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانە پەیڕه و لە ڕێزگرتن لە سەرجەم قوربانیانی هەلومەرجە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بکات و وەک سومبولی پەیامی دادپەروەری چاوین لێبکات و لە ژێر هیچ پاساوێکدا ڕێگا نەدات هێرش بکرێتە سەر قوربانیان.
15. ئێمە دژ بە سیاسەتی لۆمە کردنی قوربانی کاری مەڵپەڕەکەمان ڕێکدەخەین، هەموو گروپێکی دیاریکراو لە کۆمەڵگادا هەڵگری کۆمەڵێک مافی بنەڕەتین و نابێت بۆ موزایەدەی سیاسی سازش لە سەر ئه و مافانە بکرێت.
16. کۆدەست پەیڕه و لە سیاسەتی هاوسەنگی جەندەری دەکات و جگە لە ڕەخنەی بونیاتنەر بۆ دۆزی ژنان ڕێگا نادات هیچ کەس بیکاتە سەکۆی ململانێ تایبەتەکان کە دژ بە دۆزی ڕەوای ئافرەتان بێت.
17. سەرەڕای تەشویق کردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە ڕاشکاوانە و بە ناوی خۆیانەوە بابەتەکانیان بڵاو بکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی زیاتری فەزای گشتی، بەڵام بە پشتبەستن بە مافی کاری ڕۆژنامەوانی لە پاراستنی نهێنیەکان، کۆدەست ئازادە لە ڕێگا دان بە بەکارهێنانی ناوی خوازراو، نەدرکاندنی سەرچاوەکانی هەواڵ.
18. لە پێناو بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیانی کوردستاندا، کۆدەست پەیڕه و لە ڕاستگۆیەتی و باوەڕ بوون بە ئازادی ڕادەربڕین، مافی وەڵامدانەوە و ڕادەربڕین بە هەموو ئه و کەسانە دەدات کە لە ماڵپەڕەکەدا دەربارەیان قسە کراوە.