شاد کامەران ئەحمەد، لە ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە،
هەر لە تەمەنی منداڵییەوە هۆگری موزیک و گۆرانی بووە، لە قۆناغەکانی خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی دا بە ژەنینی کیبورد بەشداری چەند کۆنسێرتێک و ئاهەنگێکی یەکێتی خوێندکارانی کوردستانی کردووە. خۆری تاریک یەکەم بەرهەمی هونەرمەندە و لە ئێستادا کلیپيکی تری ئامادەیە لە ماوەیەکی دیاری نەکراودا بڵاو دەکرێتەوە، هونەرمەند دەتوانێت بە پێنج زمان گٶرانی بچرێت وەک کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی.
دەرچووی زانکۆی ئەمریکی بەشی کارگێرییە لە سلێمانی، خاوەنی کۆمپانیای لەیبەر فۆرسە، لە ئێستەدا وەک بەڕێوەبەری گشتی لەوێ کار دەکات،
چوار زمان بە نوسین و خوێندنەوە دەزانێت وەک کوردی، عەرەبی، تورکی و ئینگلیزی. جگە لە موزیک خولیای تۆپی باسکەیە و هەر لەماوەی خوێندنی قۆناغی زانکۆدا بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکی هەڵبژاردەی تۆپی باسکە بووە.
حەز بە کاری خێرخوازی دەکات، چەند پرۆژەیەکی لەوبارەیەوە هەبووە و بەشداری چەندین پرۆژەشی کردووە، لەهەمان کاتدا وەک مامۆستایەکی خۆبەخشت لە خولی زمانی ئینگلیزی و فێربونی موزیک لەگەڵ منداڵانی بێ سەرپەرشتیار بۆ ماوەی 4 مانگ وانەی وتۆتەوە.
شاد کامەران لە ئێستەدا لە باشووری کوردستان لە شاری سليمانی ژیان بەسەر دەبات.
تێبینی/ هەر لایەک ئەم زانیاریانە دەبات ئاماژە بە سەرچاوەی کوردیپیدیا بدات.
https://www.youtube.com/watch?v=EBn110aU_zc&feature=youtu.be
https://www.facebook.com/ShadOffical/?pnref=story