- بەڕێوەبەری ناحیەی #سیدەکان# ڕایدەگەیەنێت کە لە دوێنێ هەینییەوە پازدە هاوڵاتی لە سنوری سیدەکان گیریان خواردووە، ئاماژە بەوەش دەکات بەهۆی ئەو باران بارینە زۆرەی ناوچەکەی گرتۆتەوە ڕێگای 143گوندی سیدەکان بە ڕووی سەنتەری ناحیەکە گیراون.[1]
- دیداری هەر سێ لایەنی کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی، لەسلێمانی دەستیپێکرد.
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە بەرەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شاری تەبقاوە چوونەتە ناو گەڕەکەکانی ئەو شارەوە، لە شەڕی ناو ئەو گەڕەکانەدا لانی کەم 10 چەتەی داعش کوژراون.[2]
- هێزەکانی پاراستنی گەل #هەپەگە# ڕایگەیاند، چالاکی تەقینەوەکەی بنکەی پۆلیسی ئامەدی باکوری کوردستان لە ڕێگای تونێلێکی 90مەتری و زیاتر لە دوو تەن تەقەمەنی ئەنجامدراوه و 83 پۆلیس کوژراون.[3]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,451 ganger