ڕۆژی 4 شەممە 12ی نیسانی 2017 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دژی داعشەوە تاکو ئێستا 62 پێشمەرگەیان بێسەر و شوێن ماونەتەوە و نازانن چییان لێبەسەر هاتووە.
لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، هەندێک لەو پێشمەرگانە کەوتوونەتە کەمینی داعشەوە و کوژراون.
جگە لەوەش لە سەرەتای شەڕی داعشەوە تاکو ئێستا 1600 پێشمەرگە لە شەڕدا کوژراون.
12-04-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,888 mal angesehen