ەپرسێکی پارتی لە خانەقین ئاشکرای دەکات، کە تاوەکو ئێستا نزیکەی 500 گەنجی شارۆچکەی خانەقین چوونەتە ڕێزی هێزەکانی سەر بە حەشد شەعبییەوە.
ئیبراهیم عەزیز، کارگێری لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی (باسنیوز)ی ڕاگەیاند : لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو تا ئێستا نزیکەی 500 گەنجی دانیشتووی شارۆچکەی خانەقین چوونەتە ڕیزەکانی حەشدی شەعبییەوە.
گوتیشی : تا ئێستا 40 چەکداری حەشد شەعبی کە دانیشتووی خانەقینن، لە شەڕەکانی بەرامبەر داعش کوژراون.
ئاماژەی بەوەش دا، خراپی بارودۆخی ژیان کە ڕووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، هۆکاری بوون بە حەشد شەعبی گەنجانی کوردە.
12-04-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,363