ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید
ناوی تەواوی(ڕەئوف کوری کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید)ە، لە خانەوادەیەکی کێخوا زادەی مەلاکی
تەقتەقتەقتەق-ە، ساڵی(1947) لە شارۆچکەی تەقتەق چاوی بەژیان هەڵێناوە، دوای کێخوا عەزیزی باوکی ئەو وەک کوێخایەکی خاوەن بڕوانامەو مەعریفە وئەکادیمیەکی پسپۆڕ لە بنەماڵەکەیان دەرکەوت، خێزانەکەشی ناوی (گەلاوێژ موحەممەد نوری) نەوەی مەلا نوری ئیمام قاسمی شاری
کەرکوککەرکوکە.
دکتۆر ڕەئوف وەک هەموو مناڵانی تەقتەق خوێندنی سەرەتایی لە زێدی خۆی تەقتەق دەستپێکردووە و قۆناغەکانیتری ناوەندی و ئامادەیی لە
کۆیەکۆیە و
هەولێرهەولێر تەواوکردووە.
ساڵی 1969 لەزانکۆی بەغداد کۆلیژی ڤێتەرنەری بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە و لەبەر بەرزی ئاستی زانستی و توانای خوالێخۆشبوو بۆ زیاتر خوێندن و بڕینی قۆناغە زانستیەکانیتر ڕوو دەکاتە ووڵاتی بەریتانیاو لە زانکۆی لیڤەرپولی بەریتانی لە خوێندنی باڵا وەردەگیرێت و بەسەرکەوتوویی ساڵی 1976 لە زانکۆی لیڤرپول ماستەری لەبواری زانستی پزیشکی ڤێتەرنەری بەدەستهێناوە، لەهەمان زانکۆو پسپۆڕیدا لەساڵی 1979 دکتۆرای تەواوکردووە.
دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندن لەسلک وپۆستی جیاجیادا خزمەتیکردووە وەک:
1- پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی لەپەیمانگای ڤێرتێرنەری لەشاری بەغداد لەنێوان ساڵانی(1970-1971).
2- بۆماوەی چوار ساڵان بەرێوەبەری فەرمانگەی بەیتەرەی هەولێر بووە(1971-1975).
3- چوارساڵیتر لەنێوان ساڵانی(1980-1984)لەزانکۆی
موسڵموسڵ مامۆستایەتی کردووە.
4- لەنێوان ساڵانی(1984-1988) بەرێوەبەر بووە لە کۆمپانیای پەلەوەڕی گشتی لەناوچەی کوردستان(مەبەست هەرێمی کوردستانی عێراق)ە.
5- ساڵێک بەرێوەبەری تاقیگەی ڤێرتێرنەری بووە لەناوچەی کوردستان(1988-1989).
6- لەنێوان ساڵانی(1991-1993) بۆ ماوەی 2ساڵ مامۆستای زانکۆی سەلاحەددین بووە.
7- بۆ ماوەی سێ ساڵان وەک پسپۆڕ لەڕێکخراوی فاو کاریکردووە لەنێوان ساڵانی(1997-2000).
8- دامەزرێنەری بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوفە لە تەقتەق لەنێوان ساڵانی(2002-2003).
9- لەساڵی(2003-2004) لێپرسراوی کۆمیتەی ریفراندۆم بووە لە ووڵاتی بەریتانیا.
بەداخەوە ئەم مرۆڤە بەتواناو بلیمەتەی شارۆچکەکەمان ماوەی تەمەنی کورت بوو(59)ساڵ ژیا، ئەو مرۆڤە خۆراگرە چوارساڵ (2002-2006) دووچاری نەخۆشی هات و وورە بەرزانە دوای سێ نەشتەرگەری لەووڵاتی بەریتانیاوئەلمانیا، دواجار لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەبەرواری 15-09-2006 لە دەمژمێر2:10دوو و دەقیقەی بەیانی ماڵئاوایی لێکردین و دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوت و لەگۆڕستانی(بانەڕەقە)ی زێدەکەی خۆی تەقتەق بەخاک سپێردرا.
دوای کۆچی دوایی دکتۆر ڕەئوف لەساڵی 2011 ڕێزلێنانی فەخری دەی جیهانی پێدراوە و هەروەها لەشاری (
زاخۆزاخۆ)ش بنکەیەک بۆ توێژینەوەی ڤێرتێرنەری بەناوی ئەم زاتەوە ناونراوە، و لەساڵی 2015ەوەش بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە بۆ رێزلێنان لەکارە خێرخوازییە پەروەردەییەکانی خوێندنگەیەکی بنەڕەتی بەناوی(خوێندنگەی دکتۆر ڕەئوفی بنەرەتی کوران) ناو لێنا.
جگە لەکارە جوان وچاکەکانی دکتۆر لەدوای خۆی دوو کوڕی بەناوەکانی(هەڵات:ئەندازیارە و ڕۆژ: دکتۆری نەخۆشیە دەرونیەکانە، لەگەڵ کچێک بەناوی شیرین مامۆستای زمانی ئینگلیزییە)بەجێهێشتووە.
هەزاران سلاو بۆ گیانی پاکی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف و داواکارین خودای دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.