لە کەمپەکانی پارێزگای هەولێر، رەوشی ژنان خراپە و بەزۆر بەشودان و بەشودانی پێشوەختە بوونیان هەیە
📊 undersökningar och statistik
دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی فریاکەوتنی میللی و UNDP و دەستەی مافی مرۆڤ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی لە کەمپەکانی پارێزگای هەولێر، رەوشی ژنان خراپە و بەزۆر بەشودان و بەشودانی پێشوەختە بوونیان هەیە.
لە راپۆرتەکە باس لەوەکراوە لە پارێزگای هەولێر ژمارەی خێزانە ئاوارەکان بریتین لە 112 هەزار و شەست و چوار خێزان کە ژمارەی ئەندامەکانیان 560 هەزار و سێ سەد و بیست کەسە.
لەنێو ئەو ژمارەیەدا تەنیا %3ی ئاوارەکان لە ناو کەمپەکان نیشتەجێن وە %97ی ئاوارەکان لە دەرەوەی کەمپەکانن.
لە راپۆرتەکەدا رەخنە لەوە گیراوە کە هەرچەندە ژمارەی ژنان لە کەمپەکان زۆرە، بەڵام لە چەند کەمپێک هیچ ژنێک لە ئیدارەی کەمپ ناوەکەی بوونی نییە.
لە بەشێکی راپۆرتەکە باس لەوەکراوە کە رەوشی ژنان زۆر خراپە و رووبەڕووی چەندین جۆری توند و تیژی بونەتەوە و تەنها لە کەمپی بەحرکە حەوت حاڵەتی گێچەڵی سێکسی و دوو حاڵەتی لاقەکردن و 11 حاڵەتی لێدان و ئازار پێگەیاندنی جەستەیی هەبوە.
هەروەها 13 حاڵەتی زیان پێگەیاندنی دەرونی و بێ بەشکردن لە سۆز، شەش حالەتی بێبەشکردن لە چوونەوە دەرەوە لەلایەن خێزانەکانیان و چوار حاڵەتی هاوسەرگیری پێشوەخت و دوو حاڵەتی بەزۆر بەشودان و دوو حاڵەتی فرەژنی و هەروەها 16 حاڵەتی جێهێشتنی قوتابخانە لە کەمپەکان تۆمار کراون.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش رونکراوەتەوە کە لەکەمپەکان جۆر و شێوازی توندوتیژی لەسەر بنەمای رەگەزی زۆر لەو ژمارە و حاڵەت و کەیسانە زیاترن کە باسکراون، بەڵام ترس و داب و نەریت رێگرە لە ئاشکرابونیان.
راپۆرتەکە باسی ئەو خزمەتگوزارییانەی کردوە کە بۆ ژنان لە کەمپەکاندا دابینکراون، ئەوانیش بریتین لە خزمەتگوزاری یاسایی، بوونی هۆبەی نەهێشتنی توند و تیژی، خزمەتگوزاری دەرونی و کۆمەڵایەتی، خزمەتگوزاری پیشەیی، تەندروستی، سیمینار و هۆشیاری لەگەڵ بوونی هۆڵی تایبەت بۆ ژنان بۆ موزیک و کاتبەسەربردن و نیگار کێشی.
لە بەشی کۆتایی راپۆرتەکەدا باس لە ئاستەنگ و رێگرییەکان لە بەردەم باشبونی رەوشی ژنان و ئافرەتان لەکەمپەکاندا کراوە و ئەوانیش کلتوری کۆمەڵ، هۆکارە یاساییەکان، هۆکارە ئابورییەکان، هۆکارە ئاینییەکان و هۆکارە خودییەکانن.
12-04-2017
⚠️ Denna post har skrivits in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!