📊 بابەت 374,803 | وێنە 59,376 | پەڕتووک PDF 11,083 | فایلی پەیوەندیدار 43,781 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,866
لەم کاتەدا 15 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 08-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 07-07-2020
باکووری کوردستان
- دادگای ەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزای 8 ساڵ و 9 مانگی زیندانیی بەسەر جەمال ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی سووری ئامەد دا سەپاند، کە پێشتریش لە کارەکەی دووخرابووە و شارەوانییەکەی لەلایەن ئاکەپەوە زەوتکرابوو.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە دەشتی وەزنێی نزیک گوندی ئاڵواتانی سەردەشت، سوپای پاسداران تەقەیان لە شوانێک بەناوی یوسف ئەحمەدی کردووە و گیانی لەدەستداوە.[2]
- لە 24 کاتژمێردا تەنیا لە سنە و ئیلام و کرماشان 42 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبووانیش لە رۆژه
✌️ دیلان ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە. بەیانیی رۆژی 08-07-2018 بەهۆی بۆمبێکەوە لەگەڵ خوشکەکەیدا لە حەسەکە گیانی لەدەستدا.
✌️ سلێمان مەحمود - ڕائید سلێمان
خەڵکی سەنگەسەرە. ساڵی 1967 لە دایکبووە. خێزاندارە خاوەنی دوو کچ و دوو کوڕە، فەرماندەی سریە لەفەوجی 3ی لیوای 11ی پیادە بووە. ڕۆژی 30-06-2017 لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە گوندی زەرگەی سەربە شاری کەرکوک، کاتژمێر 3ی شەو بریندار دەبێت، ڕۆژی 08-07-2017 بەهۆی سەختی برینەکەوەیە، لە نەخۆشخانەی پاری شاری هەولێر شەهید دەبێت.
👫 ئەوڕەحمانی حاجی مارف
زانا و نووسەر و زمانزان و زمانناسی مەزنی کورد (ئەورِەحمانی حاجی مارف)، نیو سەدە بێ پسانەوە کونجکاو بەدوای وشەی کوردی و خجڵی کاری زمانەوانی، ئەمئێستاش لە نێو وشە و قەڵەمی هەمووماندا دەژیت، یەکێکە لە سەرچاوە و کۆڵەکە سەرەکی و پتەوەکانی زمانی کوردی، بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێرِان و سەرنجەکانی خزمەتێکی گەورەی پێشکێش بە نەتەوەکەی کردووە و لە زۆربەی لایەنەکانی زمان دواوە و گەلێک دیوی شاراوەشی دەرخستوون و پەردەی لەسەر هەڵماڵیون و ساغیکردوونەتەوە.
زانای گەورەمان (ئەورِەحمانی حاجی مارف) لەدوای تەواو
☂️ بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف


فایلی پەیوەندیدار 📂
کورتەیەک لەسەر مێژووی
بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف و چالاکی و بەرنامەکانی
بیرۆکەی بنکەکەو پرۆژە خێرخوازییەکە ئەندازیارەکەی خوالێخۆشبوو(دکتۆر ڕەئوف کێخوا عەزیز کێخوا ڕەشیدی تەقتەق)ە، دکتۆری کۆچکردوو لە (12-08-2002) داوایەکی بەرزکردۆتەوە بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کردنەوەی بنکەیەکی تایبەتی خێرخوازی پەروەردەیی، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرواری (18-08-2002) بەنوسراوی (1/16/4779)ڕەزامەندی لەسەر ناوەڕۆکی داواکەی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف داوە، بەئەنجامدانی پرۆژەکە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم لە(18-08-2002)بەنوسراوی ژمارە(480)ی نوسینگەی تایبەت داوای لە سەرۆکایەتی شارەوانی تەقتەق کردووە کەزەوی بۆ پڕۆژەی ناوبراو تەرخانبکرێت.
لەکۆتایی ساڵی(2002)پرۆژەکە بۆ بونیاتنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی پێک دەهات لە دروستکردنی(8)دووکان لەسەر شەقامی سەرەکی تەقتەق وهۆلێک وژووری کارگێری و کارگوزارودەبلیووسی و گەنجینەیەکی بچووک، لەساڵی(2003)بیناکە تەواوکراو لەساڵی(2004)ەوە پرۆژەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوەو دەستی بەکارە خێرخوازییەکانی کرد.
لەبەرواری(09-05-2004)بەگوێرەی کۆنوسێک لەنێوان بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەق وخوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف پرۆژەکە کەوتە بواری کردارییەوە بەمشێوەیەی خوارەوە:
لیژنەیەک پێکهێنرا بەسەرۆکایەتی دکتۆر ڕەئوف عەزیز رەشید یان(هەڵات)ی کوری یان نوێنەری خێزانەکەی بەسەرۆکی لیژنەو هەریەک لە(عەبدی عەبدولکەریم ئۆمەر و جەبار سوارە رەحمان)بوونە ئەندامی ئەو لیژنەیە، بەهۆی ئەوەی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف لەماوەی نێوان ساڵانی(2002-2006)دووچاری نەخۆشی هات وە لەبەرئەوەی مامۆستا(کاکەخان نەسرەدین ئەمین) بەرێوەبەری ئەوکاتی ناحیەی تەقتەق بۆ پرۆژەکە خەمخۆر بوو، لەلایەکیتریشەوە دۆستی نزیکی خوالێخۆشبوو بوو بۆیە وەک نوێنەری خانەوادەی دکتۆر رەئوف، لەلایەن دکتۆر ڕەئوف خودی خۆیەوە دیاریکرا بەسەرۆکی جێبەجێکاری پرۆژەکە، ناوبراو دلسۆزانە بۆماوەی(6)ساڵان لە(2004-2010)کارەکانی بنکەکەی خۆبەخشانەوسەرکەوتوانە بەرێوەبرد.
لەحوزەیرانی 2004ەوە بنکەکەمان شوێنی کتێبخانەی گشتی تەقتەقی دابینکرد، چونکە کتێبخانەی گشتی تەقتەق ئەوکات بینای تایبەت بەخۆی نەبوو، تاوەکو(10-07-2013)ئینجا کتێبخانەی گشتی تەقتەق دوای(9)ساڵ بینای تایبەت بەخۆی بۆکراو بنکەکەمانی چۆڵکرد.
لەلایەن بەرێوەبەری ناحیەی تەقتەق(سەرکەوت رەسول عەزیز)داوا لەسەرۆکایەتی بنکەکەمان کرا کە بۆماوەیەکی کاتی یارمەتی فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی تەقتەق بدرێت کەبچێتە نێو بینای بنکەکەمان، سەرۆکی بنکەکەمان(وهاب عەزیز رەشید)لەبەر بەرژەوەندی گشتی لەلایەک وکاری خێرخوازی وخۆبەخشانەی بنکەکە ڕەزامەندی دا بۆ ئەوەی فەرمانگەی ناوبراو بچێتە نێو بیناکەو بۆماوەیەکی پێویست بێ بەرامبەر فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی تەقتەق لە(10-07-2013ەوە تاوەکو نیسانی 2015)نزیکەی سالێک وشەش مانگ لەبینای بنکەکەمان مایەوە، واتە بینای بنکەکەمان(11)ساڵ توانی شوێن بۆ دوو فەرمانگەی گشتی و حکومی خێرخوازیانە دابین بکات ئەوانیش(کتێبخانەی گشتی وفەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی)بوون.
فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی لەنیسانی 2015 لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەقەوە شوێنی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کۆنی تەقتەقی بۆ فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی دابینکردو بنکەکەمان هاوکارییەکی تری فەرمانگەی ناوبراوی کرد بە سپۆنسەرکردنی بۆیاغکردنەوەی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کۆنی تەقتەق لەسەر ئەرکی خۆی.
لەماوەی ئەو 11ساڵەی کە بینای بنکەکەمان بەخشرابووە هەردوو فەرمانگەی ئاماژەپێدراو، پرۆژە خێرخوازییەکەی دکتۆر ڕەئوف واقیع حالانە بەو شێوەیەی خوارەوە راییدەکرا:
یەکەم: لەماوەی نێوان(09-05-2004ەوە تاوەکو 01-05-2015)بیناکە خۆبەخشانەو بێ بەرامبەر هەردوو فەرمانگەی کتێبخانەی گشتی وچاودێری کۆمەلایەتی گرتبووەخۆ.
دووەم: زیاتر لە2/3ی داهاتی دووکانەکان ڕاستەوخۆ لەمەراسیمی ساڵانەی خەڵاتی دکتۆر ڕەئوف وەک دیاری دەبەخشرایە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قوتابخانەوخوێندنگە بنەڕەتی وئامادەییەکانی ناو شارۆچکەی تەقتەق کەلەماوەی(10)خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف دا(424)قوتابی وخوێندکار نزیکەی(90)ملیۆن دیناریان پێ بەخشراوە وەک خەڵات.
سێیەم:1/3ی داهاتی دووکانیش لەسەردەمی هەرسێ سەرۆک بنکەکەوە(دکتۆر ڕەئوف ومامۆستاکاکەخان و وهاب عەزیز)ئاراستەکراوە بۆ یارمەتیدانی مزگەوت وقوتابخانەوکتێبخانەوقوتابی و خوێندکاری هەژارو خەڵکی دەست کورت.
چوارەم: ڕوونکردنەوە سەبارەت بەداهاتی دووکانەکان، دیارە ژمارەی دوکانەکان زانراون(8)دوکانن، بەگوێرەی بارودۆخی بازاڕ جیاوازی کەوتووە لەکرێی مانگانەی بۆنمونە سەرەتای بەکرێدانەکە لە 2004ەوە کرێی هەردووکانێک تەنها(50)پەنجا هەزار دیناربووەو داهاتی هەموو ساڵەکە خۆی داوە لە(4،800،000)چوارملیۆن وهەشت سەد هەزار دینار، بەگوێرەی جولانی بازاڕو بارودۆخی ئابوری کرێیەکان دەگۆڕان لە(50بۆ 75)ولە(75بۆ 100)ولە(100بۆ125)و دواجار لە(125بۆ150)هەزاردینار بۆ هەردووکانێک بەکرێ چووە، هەندێک لەخەڵاتەکانی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف خانەوادەی دکتۆر لەدەرەوەی داهاتی بنکەکە پارەی خۆیان دەخستە خەڵاتەکانەوە، تا دوا خەڵات داهاتی بنکەکە ئێستا لەیەک ساڵدا(15)ملیۆن دینارە کە بۆ پرۆژە خۆژینە خێرخوازییەکە خەرج دەکرێت.
وەرچەرخانی بنکەکە لەنیسانی 2015ەوە
دوای ئەوەی بینای بنکەکەمان لەنیسانی 2015ەوە بەتەواوەتی چۆڵکرا، هەردوو فەرمانگەی بێ بینا چوونە بینای تایبەت بەخۆیان، چونکە بینای بنکەکەمان لەماوەی ئەو(11)ساڵە ماندوو کرابوو پێویستی بەنۆژەنکردنەوە هەبوو، بۆیە سەرۆکایەتی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف بۆ جێبەجێکردنی پەیامی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف بڕیاری نۆژەنکردنەوەی بۆ بنکەکە دەرکردو بنکەکە لەستافێکی کارا خۆی ڕێکخست ئەمانیش:
1-وهاب عەزیز رەشید سەرۆکی بنکە
2-هەڵات دکتۆر ڕەئوف عەزیز ئەندامی بنکە
3-ئاراس عومەر فەتحوڵلا ئەندامی بنکە
ستافی بنکەکە دوای ووتوێژو ڕاوێژ بەرنامە ڕێژی بۆ پلانی نوێی خێرخوازی بنکەکە تەریب لەگەڵ پەیامی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف و کارکردن لەسەر ئەو بنەمایانەی کە دکتۆری خوالێخۆشبوو بنکەکەی لەسەر بونیادنابوو، پشت بەستن بەسیاسەتی خۆژینی بنکەکە لەڕووی داهاتە دیارەکەیەوە پرۆژە خێرخوازییەکە لەخەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوفەوە بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکانی تەقتەق فراوانکراو(6)بڕگەی تری پرۆژە خێرخوازییەکە زیادکرا بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بەبواری پەروەردەوفێرکردن لەشارۆچکەی تەقتەق ئەوانیش:
یەکەم: دابینکردنی هۆلی وانەبێژی لەبنکەکە بۆ:-
1- خولی بەهێزکردنی هاوینەی خوێندکارانی ئامادەییەکانی تەقتەق بەتایبەت بۆ هەردوو وانەی(بیرکاری و زمانی ئینگلیزی) پۆلی دوازدەیەم بێ بەرامبەر.
2- خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی وەک زمانێکی ستانداردی جیهانی بۆ گەنجان ولاوان و قوتابیان وخوێندکارانی شارۆچکەی تەقتەق.
3- خولی پیشەیی و هونەری گونجاو لەگەڵ هۆل وشوێنی بنکەکە.
4- کارئاسانی بۆ ڕێکخراوە پیشەییە قوتابی و خوێندکارییەکان لەتەقتەق بۆ ئەنجامدانی کاری وانەبێژی لەبنکەکە خۆبەخشانەوبێ بەرامبەر.
5- رێخۆشکردن بۆ مامۆستاوپسپۆڕو کادری شارەزای بواری پەروەردەو فێرکردن کەشوێنی وانەبێژی بێ بەرامبەریان بۆ دابینکراوە.
دووەم: دابینکردنی سەنتەری کۆمپیوتەر بەهاوکاری کۆمپانیای ڤێنتیجی ئەندازیاری بۆ:
1- کردنەوەی خولی فێربوونی زانستی کۆمپیوتەر بۆ پۆلی حەوتەم وهەشتەمی بنەڕەتی.
2- کردنەوەی خولی فێربوونی کۆمپیوتەر بۆ مامۆستایان وفەرمانبەرانی فەرمانگە حکومی و خوێندنگەکانی شارۆچکەی تەقتەق.
سێیەم: دابینکردنی هۆلی خوێندنەوە بۆ:
1- قوتابیان وخوێندکارانی خوێندنگە بنەڕەتی و ئامادەییەکانی تەقتەق.
2- ئەو مامۆستایانەی خۆبەخشانە وانە بەخوێندکاران دەڵێنەوەو شوێنیان نیە.
چوارەم: وەشاندنی گۆڤارێکی ساڵانەی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری گشتی بۆ:
1- بڵاوکردنەوەی چاڵاکیەکانی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف.
2- کۆکردنەوەی داتا پەروەردەییەکان و ئاماری ساڵانەی ژمارەی قوتابی و ساواو خوێندکاری خوێندنگە بنەرەتی و ئامادەییەکان و باخچەکانی تەقتەق.
3- دیارخستنی تواناکانی قوتابی و خوێندکارو گەنجانی شارۆچکەی تەقتەق.
4- خستنەڕووی تواناکان لەبواری هونەری و موزیک وشێوەکاری وکەلتوری و پیشەگەری و تاد.
5- داتاکانی بەروبومە بەرهەمهاتووەکانی کشتوکاڵی و گەشتیاری و خزمەتگوزاری و تاد.
6- پێشنیاری زانستی و گونجاو بۆ پێشخستنی شارۆچکەی تەقتەق.
پێنجەم: دابینکردنی کتێبخانەیەکی بچوک بۆ:
1- خوێندکاران وتوێژەرانی تەقتەق تا سوود لەسەرچاوەکانی وەربگرن.
2- خوێندکاران وقوتابیان تا بتوانن لەئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکانیان سوودی لێوەربگرن.
3- قوتابیان وخوێندکاران تاوەکو لایەنی خوێندنەوەیان بەهێز بکەن.
شەشەم: خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف بۆ:-
1- یەکەمی سەر ئاستی تەقتەق لەقۆناغی شەشەمی بنەڕەتیەوە تاوەکو دوازدەیەمی وێژەیی و زانستی لەقوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگە ئامادەییەکانی ناو شارۆچکەی تەقتەق.
2- پێدانی بڕوانامەی ڕێزلێنان بۆ هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لەسەر ئاستی قوتابخانەو خوێندنگەکانیان لەپۆلەکانی خۆیان پلەی یەکەم بەدەست دێنن لە پۆلی شەشەمەوە تاوەکو دوازدەیەمی وێژەیی و زانستی.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو: 👐 خێرخواز
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کۆیە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 11 2017 9:28AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Apr 12 2017 1:56PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 14,087 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1120 KB Apr 11 2017 9:31AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-05-2015
2.👁️09-05-2004
3.👁️10-07-2013
4.👁️12-08-2002
5.👁️18-08-2002
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاراس ئیلنجاغی
2.👁️ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,327 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574