ەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە هیچ نەخۆشییەکی ئایدز لە سنوورەکەیان تۆمار کرابێت.
د. مەقسوود ئیسماعیل، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەوەی پەیوەستە بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، بنکە تەندروستییەکانن، لەگەڵ تاقیگەکانی پشکنینی پزیشکی، بە بەردەوامی پشکنین بۆ ئەو ئافرەت و پیاوانە ئەنجام دەدەرێت کە دەیانەوێت هاوسەرگیری ئەنجام بدەن، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشیی ئایدز لە سنوورەکەمان تۆمار نەکراوە، بۆیە ئەو هەواڵ و دەنگویانە دوورن لە ڕاستی و تەنیا پڕوپاگندەن.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، گوتیشی هەروەها لە سنوورەکەمان دوو نەخۆشخانەی گشتی هەن، نەمزانیوە تا ئێستا حاڵەتی لەو شێوەیە لەو نەخۆشخانانەش تۆمار کرابێت.
11-04-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,391 ganger