הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,069
תמונות 105,457
ספרים 19,106
קבצים הקשורים 96,122
Video 1,290
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
یاری کردن بەماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستان‌، مەحکومە! لەپەیوەند بەهەوڵەکانی پارتی و یەکێتی بۆئەنجامدانی ڕیفراندۆم
קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
یاری کردن بەماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستان‌، مەحکومە! لەپەیوەند بەهەوڵەکانی پارتی و یەکێتی بۆئەنجامدا
מסמכי מפלגות כורדיות

یاری کردن بەماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستان‌، مەحکومە! لەپەیوەند بەهەوڵەکانی پارتی و یەکێتی بۆئەنجامدا
מסמכי מפלגות כורדיות

بەدوای هەڵکردنی ئاڵا له شاری ‌کەرکووک، جارێکی تر پارتی و یەکێتی مەسەلەی سازدانی ڕیفراندۆم لەکوردستانیان، وەک کەمپینێکی سیاسی و دیبلۆماسی بەدەستەوەگرت، پروپاگەندەی دەرکەوتنی سەرۆک و بەرپرسانی ئەم دوحزبە وەک ڕابەرانی سەربەخۆیی و داکۆکیکەر لەمافی گەلی کورد بۆ بڕیاردانی چارەی خۆنوسین، تا هێنانەکایەوەی مادەی 140 و پێداگری لەکوردستانی بوونی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، لەپاڵ جەولەی دانیشتنەکانی وەفدی هاوبەشی ئەم دووحزبە لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان سەبارەت بەپرسی ڕیفراندۆم، هاوکات سەردانیکردنی بەغدا و کۆبونەوە لەگەڵ عەبادی و سەرۆکی پەرلەما‌ن و چەند لایەنی تری عێراقیدا، لایەنە‌ سەرەتاییەکانی تائێستای ئەم کەمپینە سیاسی و دیبلۆماسیەیە، کەیەکەمین هەنگاوەکانی خۆی ‌بەنێو توندبونەوەی فەزای ڕقەبەری قەومی وسەرهەڵدانی بارگرژی نێوان هەرێم و بەغدا و وەدەنگ هاتنی دەوڵەتانی ناوچەکه و بەخشینەوەی دەریایەک لەپڕوپاگەندەی کۆنەپەرستانەی قەومی و درۆ و چاوەشەکاریدا، خۆی تێدەپەڕێنێ.
بانگەوازی ئەمجارەی ئەم دوو حزبە بۆ پرسی ڕیفراندۆم، کەڕاستەوخۆ ‌‌پەیوەندی بەبارودۆخی ناوخۆی کوردستان و ناوچەکه و ڕەوتی بەره و کۆتایی هاتنی داعش لەجەنگی موسڵدا هەیە، لەبنەرەتەوە گۆشەیەکی سەرەکی لەپلاتفۆرمی پارتی و ئامانجە بۆرژوا - ناسیونالیستیەکانی دەخاتەڕوو. پلاتفۆرمێک کە لەلایەکەوە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کراوەتە ڕێگای یەکخستنەوەی حزب و لایەنە قەومی و ئیسلامیەکانی نێو دەسەڵات و هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەیان لەژێرچەتری سیاسەتەکانی پارتیدا، سەرەنجام تێپەرکردنی هەمو ئه و کێشه و ناکۆکیانەی نێوانیان، کەبەدوای شکستی پەرلەمان و حکومەتی بنکەفراوانی هاوبەشیاندا، وەک قەیرانێکی سیاسی لەئارادایه. لەلایەکی تریشەوه، ئەم پرسە لەپێناو فراوانکردنەوەی سنورەکانی دەسەڵاتدارێتی و سەرچاوه ‌ئابوری و داراییەکانی بۆ بۆرژوازی کورد، لەپەیوەند بەئارایشدانەوەی ناوچەکە کەبەدوای تەواوبوونی شەڕدا، ئەگەرێکی بەهێزە، بەدەستەوە گیراوە. بەتایبەتیش دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و دەوڵەتی مەرکەزی، بەجۆرێک نفوزی حزبه ‌ناسیونالیستەکان، لەکەرکووک وناوچە دابراوەکاندا، زامن و قانونی بکات، ئامانجێکی تری ئەم کەمپینەیە.
بەڵام ئەوەی کەدەبێ جەماوەری خەڵکی کوردستانی پێ ی هوشیار بکرێتەوە ئەوەیە‌ کەناسیونالیزم و حزبەکانی، لەڕیزی پێشەوەیاندا، پارتی و یەکێتی، هەمیشه و بەردەوام بۆ بەشداری لەدەسەڵات و وەرگرتنی ئیمتیازات لەدەوڵەتی عێراق و ناوچەکه و هێزە ئیمپریالیستیەکان، هاوکات بۆ قایمکردنی دەسەڵاتیان بەسەر خەڵکی کوردستانەوه و بۆ فراوانکردنەوەی نفوزی سیاسیان، مەسەلەی کوردیان وەک کارتێکی سیاسی بەکار هێناوە و بۆ گەیشتن بەئامانجەکانیان مامەڵەیان پێوەکردوە و هیچ کاتێکیش ئامادەنەبون ڕێز لەڕای گشتی خەڵکی کوردستان بگرن و گەڕانەوە بۆ ڕای ڕاستەوخۆی ئەوان وەک بنەمایەک بۆچارەسەی ئەم کێشەیە لەبەرچاوبگرن.گرێدانەوەی کوردستان بەحکومەتی عێراقی دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە و سەپاندنی فیدرالیزم بەسەریاندا، بەبێ هیچ پرسوڕاکردنێک بەخەڵکی، دواین نمونەی ئەم مامەلەپێکردن و یاریەیە که ‌ئەم حزبانە بەکێشەی کوردەوە کردویانە. لەئیستاشدا ڕیفراندۆم بەوجۆرەی کە یەکێتی و پارتی ڕایان گەیاندوە کە مەرج نیە کار بە ئاکامی ڕیفراندۆم بکەن، بەجیا لەوەی گاڵتەکردنە بەدەور و ئیرادەی خەڵک، تەنها ئەو مانایەی دەبێ کە ئەم دوو حیزبە بۆیان گرنگ نیە خەڵکی کوردستان له و گێژاوە سیاسیەی که ‌ساڵانیکی زۆرە تیایدا چەقیوە، دەر‌کێشن و گرفتێکی جدی کەناوی مەسەلەی کوردە چارەسەربکەن، بەڵکو ئاکامی ڕیفراندۆم هەڵدەگرن بۆ بەند و بەست لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی و دەوڵەتانی ناوچەکە و هەروەها چاوەڕێی سیاسەتی دەوڵەتانی ئیمپریالیستی دەکەن بۆئەوەی لە موحاسەباتی سیاسی ناوچەکەدا چ بەشێکیان بۆ دادەنێن. بۆیە لەم ڕوانگەیەشەوە ڕیفراندۆمێک کە پارتی و یەکێتی، هێزه ‌قەومی و ئیسلامیەکانیان بۆ هەڵخراندوە، جگە لە گاڵتەجاری و یاری کردن بە چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە هیچی دیکە نیە.لە ئاوەها حاڵەتێکیشدا ڕیفراندۆمێک کە پارتی و یەکێتی دەیانەوێ ئەنجامی بدەن تەنها بەکارهێنان و وەرگرتنی ئیمزای خەڵکە بۆئەوەی خۆیان وەکو نوێنەری ئەوان لە پەیوەند بە دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوڵەتی عێراق و هەروەها دەوڵەتانی ئیمپریالیستیەوە هەڵسوکەوت و مامەڵە بکەن و دەسکەوت و ئیمتیازاتی سیاسی پێوەربگرن و لەبەرامبەر خەڵکی نارازیشدا وەکو پروپاگەندەیەکی سیاسی بۆ چەواشەکردن و ڕوو وەرگێڕانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش لەسەر کێشەکانی خۆیان و قەیران و برسێتی و هەژاری هێرشە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم بۆسەر ئاستی ژیان و گوزەرانیان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ئەم یاریکردن و مامەڵەپێکردنەی یەکێتی و پارتی و سەرجەم حزبە قەومی و ئیسلامیەکان بە چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە مەحکوم دەکاو ڕایدەگەێنێت، کە سیاسەت و ئامانجێک که ‌لەپشتی هەوڵی ئەم حزبانەوە، بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕاوەستاوە، نەک هیچ پەیوەندیەکی، بە بەرژەوەندیەکانی خەڵک و دەرکێشانی کۆمەلگای کوردستان لەگێژاوی سیاسی ئێستا نیە، بەڵکو کردنی ئەوانە بە ئامرازێک بۆ گەیشتنی دەسەڵاتداران، بەئیمتیازاتی زیاتری ئابوری و سیاسی و ڕاکێشانی خەڵکی کوردستانە بۆ نێو دەورەیەکی تر لەبارگرژی و نائارامی و شەڕو ڕقەبەری قەومی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، وێرای دوپاتکردنەوەی پێداگری خۆی لەسەر مافی خەڵکی کوردستان بۆ بریاردان لەسەر جیابوونەوە و سەربەخۆی کوردستان، لەرێگای ڕیفراندۆمێکی ئازاد و قانونیەوە، هاوکات ڕایدەگەێنێت، بۆ ئەوەی ئەم ڕیفراندۆمە لەکەش و هەوایەکی عادیلانه و بەدور لەزەغت و زۆر و توندوتیژی و هەلاواردانی قەومیدا ئەنجامبدرێ، دەبێ ئەم هەنگاوانە بگیرێتەبەر:
1/ ڕیفراندۆم بۆ بریاردانی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ، یا مانەوە لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا، بەماف و هەقی یەکسانەوە، ئەنجام بدرێ و ئەنجامەکەی دەبێ هەمولایەک بەرەسمی بیناسن و پێوەی پەیوەست بن.
2/ ڕیفراندۆم پێویستە لەژێرچاودێری دەزگایەکی نێونەتەوەیی وەکو نەتەوە یەکگرتوەکاندا بەڕێوەبچێت.
3/ ڕیفراندۆم دەبێ بەدوای هە‌ڵگرتنی دۆخی ئاوارەیی و جەنگی بەسەر هاوڵاتیاندا و لە کەشوهەوایەکی سیاسی تەواو ئازادانە و دوور لە فشارو زۆرکردن و بونی هێزی میلیشیا لەسەر ژیانی خەڵکیدا، بەسەرەنجام بگات. بەجۆرێک کە هەموو هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان فرسەتی یەکسانیان هەبێت بۆ بەشداری پروپاگەندەی سیاسی خۆیان سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم.
4/ دوای تەوابوونی دەنگدان و دەرکەوتنی ئاکامەکەی، ئەگەر بڕیار لەسەر جیابونەوەی کوردستان درا، پێویستە دوای ئەوە ڕیفراندۆمێکی دیکە لەو ناوچانەی دەرەوەی هەرێم سازبکرێت بۆ دەنگدان لەسەر ئەوەی ئایا دەیانەوێ بێنە پاڵ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان یان دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا بمێننەوە. ئەم سیناریۆیە باشترین و ئینسانی ترین سیناریۆیە کە خەڵکی کوردستان و کەرکووک و ناوچەکانی دیکەش بەوپەڕی ئازادیەوە دەتوانن تێیدا دەنگی خۆیان بدەن بۆ یەکلاکردنەوەی پرسێکی زۆر هەستیار و پڕ گرێ و گۆڵەی عێراق بەجۆرێک کە دەرگا لەبەردەم هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو و بەگژاکردنەوەی هاوڵاتیانی کورد و عەرەب و تورکمان دادەخات!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
07-04-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,534
HashTag
פריטים המקושרים: 1
מילים וביטויים
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 98%
98%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 10-04-2017
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 24-10-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 3,534
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,069
תמונות 105,457
ספרים 19,106
קבצים הקשורים 96,122
Video 1,290
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.421 2!