خەرجی فڕێدانی زبڵ و خاشاک لەلایەن حکومەتەوە بەرِێژەی 75% کەمبۆتەوە
📊 סטטיסטיקה וסקרים
دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشکرایدەکات، لە ساڵانی رابردوو لە بەرامبەر فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیان حکومەتی هەرێم مانگانە نزیکەی 6 ملیار دینار خەرجی هەبووە، بەڵام بەهۆی وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاکەوە ئه و خەرجییە بە رێژەی 75% کەمدەبێتەوە.
عەبدولحەمید مەجید، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە دواڕۆژی راگەیاند رۆژانە لەهەولێر 2 هەزارو 400 تۆن و لە سلێمانی هەزارو 2000 تۆن و لە پارێزگای دهۆکیش نزیکەی 1000 تۆن زبڵ و خاشاک فڕێدەدرێت، له ساڵانی رابردوو لەبەرامبەر فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیان حکومەت مانگانە لەسەرووی 6 ملیارو 940 ملیۆن دیناری دەدا بە کۆمپانیاکان.
عەبدولحەمید مەجید، ئەوەشی خستەڕوو دوای وەرگرتنی پارەی فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە ماڵان بە بڕی 3 بۆ 5 هەزار دینار پێشبینیدەکرێت ئه و خەرجیانە بەرێژەی لە 75% کەمبێتەوە.
عەبدولحەمید، ئەوەشی خستەڕوو، لە پارێزگای دهۆک لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکی بۆ لێک جیاکردنەوەی خاشاک گرێبەستێکیان بۆ ماوەی 10 ساڵ واژوو کردووە ئەم کۆمپانیایە رۆژانە لە شاری دهۆک و قەزای ئاکرێ نزیکەی 630 تۆن خاشاک لە ئۆتۆمبێڵەکانی شارەوانی وەردەگرن و دوای جیا کردنەوەی پێکهاتەی زبڵ و خاشاکەکان نایلۆن و کارتۆنەکان هەناردەی تورکیا دەکات.
ناوبراو، وتیشی بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاک دەبێت حکومەت خۆی کارەکە ئەنجام بدات و کارگەی لێک جیا کردنەوەی پێکهاتەکانی زبڵ و خاشاک دابمەزرێنێت لە رێگەی ئەم کارگانەوە دەتوانێ مانگانە بڕێک لە داهات لە رێگای فڕێدانی زبڵ و خاشاکەوە بە دەستبێنێتەوە.
04-04-2017
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!