کەناڵەکانی راگەیاندن زیاتر لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار قەرزاری حکومەتن
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، رادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار پارەی باج قەرزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند زیاتر لە 316 رادیۆ و تەلەڤزیۆنی لۆکاڵی و ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان وەرگرتووه، له و رێژەیەش 144یان رادیۆن و 93 کەناڵی تەلەڤزیۆنی لۆکاڵی و 43 کەناڵیش ئاسمانین.
وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری ئەوەشی خستەڕوو، کەناڵەکانی راگەیاندن باجێکی زۆریان لەسەر کەڵەکه بووە کە زیاتر لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئه و کەناڵانە ئامادەنین ئه و پارەیە بدەن و زۆربەشیان سەر بە حزبه سیاسییەکانن.
فەرهەنگ گۆمەشینی، ئاماژەشی بەوەکرد، بەهۆی تەنگژەی دارایی، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان فشاری لەسەر ئه و کەناڵانە دروستکردوە بەمەبەستی پێدانی باج و بڕی ئه و قەرزانەی لەسەریانە.
03-04-2017