تورکیا: لەشەش مانگدا زیاتر لە 12 هەزار ئۆپەراسیۆن دژی پەکەکە ئەنجامداوە
📊 ئامار و راپرسی
سوپاو هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەشەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 12 هەزار و 500 ئۆپەراسیۆنیان لەدژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) ئەنجامداوە، ئەوەش بەوتەی وەزیری ناوخۆی ئه و وڵاتە.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا دوێنێ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا رایگەیاندووە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوو، زیاتر لە 12 هەزار و 500 ئۆپەراسیۆنیان لەژی پەکەکە ئەنجامداوە، هەندێک لە ئۆپەراسیۆنەکان لە 30 پلە و 40 پلەی ژێر سفری سەدی ئەنجامدراون.
شەڕی چەکداری نێوان پەکەکه و سوپاو تورکیا هاوینی 2015 دەستیپَکردەوە، دوای دوو ساڵ لە ئارامی بەهۆی پڕۆسەی ئاشتی یەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی ژمارەی دەستگیرکراوان بەتۆمەتی پەیوەندیان بە رەوتی خزمەتی سەر بە فەتحوڵا گولەن رایگەیاند، تا ئێستا 113 هەزار و 260 کەس بە تۆمەتی پەیوەندی به و رێکخراوە ۆ دەستگیر کراون و رێککارەکانی دەستگیرکردنی نزیکەی 745 کەسیش بەردەوامە.
باسی لەوەشکرد، 41 هەزار و 499 کەس بە مەرجی چاودێری دادوەری و نزیکەی 23 هەزار 861 کەسیش ئازادکراون. 863 کەسیش هەڵاتوون. نزیکەی 10 هەزار و 732 کەس لەوانەی دەستگیرکراون پۆلیسن، حەوت هەزار و 463 کەسیش سەرباز و 168 جەنەڕاڵ-ن. دوو هەزار و 575 دادوەر و داواکاری گشتی و 26 هەزار و 177 کەس سڤیل و 208 کەسیش قایمقام و بەڕێوەبەر لە نێو دەستگیرکراوەکاندان.
03-04-2017