- ئەمڕۆ لە شاری
کەرکوککەرکوک،
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک سەبارەت بە بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی شارەکە، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا و وتی: بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق-ی بۆ داگرتنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکوک بە نادەستوری ناوبرد و وتی:ئاڵاکەمان بەبەرزی دەمێنێتەوە.
-
دیرایەت تاشدەمیردیرایەت تاشدەمیر، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنان و هەروەها پەرلەمانتاری شاری
ئاگریئاگری-ی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.
- لە شاری سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی هۆشیاریی نەخۆشی ئۆتیزم
ڕێکخراوی شین بۆ ئۆتیزمڕێکخراوی شین بۆ ئۆتیزم ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا لە پێناو هۆشیارکردنەوەی تاک.
- ئەمڕۆ، شەڕڤانانی ژووری ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فورات لە چوارچێوەی پاککردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی دەوروبەری شاری تەبقا چەکێکی بی.کەی.سی، چەکێکی کڵاشینکۆف، چەکێکی ئیم-16، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تایبەت بە هێرشی ناوشار لە جۆری عەقرەب، ئۆتۆمبێلی چەتەکان بۆ هاتووچۆ و هەروەها لاشەی چوار چەتەیان دۆزییەوە.
[1]
- هەشت پێشمەرگە ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبەوە لەسنوری شارەدێی
یەنگیجەیەنگیجە سەر بە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو برینداربوون.
[2]
- سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراقدا کۆدەبێتەوه و پەرلەمانتارێکیش ئاشکرایکرد، سەرۆکی پەرلەمان بەڵێنیداوە بڕیارەکەیان لەدژی ئاڵای کوردستان سڕبکەن.
- ئەفسەرێکی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، چەکدارێکی داعشیان دەستگیرکردوە کە شەش پێشمەرگەی لە
جەلەولاجەلەولا شەهید کردووە.
[3]