سەرکردایەتی ناوەندێتی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرایکرد کە زیانەکانی شەڕی ئازادکردنەوەی شاری موسڵ لەدەستچەکدارانی داعش گەیشتۆتە 774 کوژراو و نزیکەی 4600 بریندار.
ژەنەراڵ جۆزێف فوتێک فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئازادکردنەوەی موسڵ تا ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئازار زیانەکانی ئەو شەڕە گەیشۆتە 774 کوژراو و تەنها لە کاتی ئازادکردنەوەی بەشی لای چەپی موسڵ 490 کەس لە هاوڵاتی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژراون و 3000 کەسی تریش برینداربوون و لە بەشی لای ڕاستیش 284 کەس کوژراون و 1600 تریش بریندار بوون.
لە وتەیەکیدا لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێسی وڵاتەکەی جۆزێف فوتیک وتیشەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ زۆر ئەستەم و قورسە و ئاڵۆزە بەتایبەت لەبەشی لای ڕاستی شارەکە.
30-03-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,502 times
Write your comment about this item!