دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە 80% داهاتی سنووری پارێزگاری هەولێر دەچێتە ناو خەزێنەی وەزارەتی دارایی و لە ئەمساڵیشدا گەورەترین پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند داهاتەکانی شارەوانی و ئاو و کارەباو هاتووچۆ و سەرجەم داهاتەکان، بەداهاتی خاڵە سنوورییەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەولێریشەوە دەچێتەوە وەزارەتی دارایی، تەنها 20% دەچێتەوە فەرمانگەکانی هەولێر بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بچووک.
نەوزاد هادی،ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە داهاتی سنووری هەولێر و لەگەڵ ئەو نەوتەی دەکەوێتە سنووری پاڕێزگای هەولێر کە زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت، لە دابینکردنی موچەو بودجەی بەکاربردن و خەرجی وەزارەتەکان بەکاردەهێنرێت.
پارێزگاری هەولێر، ئاشکرشیکرد، لە ئەمساڵدا لە چوارچێوەی وەرگرتنی قەرزێکی حکومەتی ژاپۆنی پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێدەکرێت، بەمەش کێشەی زۆربوونی ئاوو لافاو لەو شارە کۆتایی پێدێت.
ناوبراو، وتیشی لە 44% ئاوارەکانی هەرێم دەکەونە سنووری شاری هەولێر، کە ژمارەیان نزیکە لە 700 هەزار کەس، بۆ ئەم مەبەستەش 15 ملیار دینارمان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وەرگرتووە، لەگەڵ ئەو پارەی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خەرجدەکرێت، لە ڕێگای کەمپەکانەوە هاوکاری و خزمەتگوزاریی پێشکەشی ئاوارەکان دەکەن.
26-03-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,012
Scrivi il tuo commento su questo articolo!