|
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
📊 20% داهاتی سنووری هەولێر ناچێتەوە وەزارەتی دارایی | Kategori: Anket ve istatistik | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️🗨️ | 👂
20% داهاتی سنووری هەولێر ناچێتەوە وەزارەتی دارایی
📊 Anket ve istatistik
دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لە 80% داهاتی سنووری پارێزگاری هەولێر دەچێتە ناو خەزێنەی وەزارەتی دارایی و لە ئەمساڵیشدا گەورەترین پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند داهاتەکانی شارەوانی و ئاو و کارەباو هاتووچۆ و سەرجەم داهاتەکان، بەداهاتی خاڵە سنوورییەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەولێریشەوە دەچێتەوە وەزارەتی دارایی، تەنها 20% دەچێتەوە فەرمانگەکانی هەولێر بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بچووک.
نەوزاد هادی،ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە داهاتی سنووری هەولێر و لەگەڵ ئەو نەوتەی دەکەوێتە سنووری پاڕێزگای هەولێر کە زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت، لە دابینکردنی موچەو بودجەی بەکاربردن و خەرجی وەزارەتەکان بەکاردەهێنرێت.
پارێزگاری هەولێر، ئاشکرشیکرد، لە ئەمساڵدا لە چوارچێوەی وەرگرتنی قەرزێکی حکومەتی ژاپۆنی پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێدەکرێت، بەمەش کێشەی زۆربوونی ئاوو لافاو لەو شارە کۆتایی پێدێت.
ناوبراو، وتیشی لە 44% ئاوارەکانی هەرێم دەکەونە سنووری شاری هەولێر، کە ژمارەیان نزیکە لە 700 هەزار کەس، بۆ ئەم مەبەستەش 15 ملیار دینارمان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وەرگرتووە، لەگەڵ ئەو پارەی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خەرجدەکرێت، لە رێگای کەمپەکانەوە هاوکاری و خزمەتگوزاریی پێشکەشی ئاوارەکان دەکەن.
26-03-2017 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın! ⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
|
|
|