سالار چۆمانی
باکووری کوردستان
- هێزەکانی گەریلا دژی بارەگای سەربازی بەیزۆک لە دەوروبەری
شەمزینانشەمزینان چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی چالاکییەکەدا 10 سەربازی تورک کوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون، لە ئۆپەراسیۆنی چەرچەلا-ش گورز لە چوار هەلیکۆپتەردرا و 13 سەرباز کوژران.
[4]
باشووری کوردستان
- خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی نیگەرانن لە وەرگرتنی 100 هەزار دینار لێیان و دەڵێن، کە خێمە لەبەردەم زانکۆدا هەڵدەدەن بەس ئه و پارەیە نادەن، بەرپرسانی زانکۆش ئامادە نین هیچ لێدوانێک له و بارەیەوە بدەن.
[1]
-
سالار چۆمانیسالار چۆمانی، بەرپرسی بازنەی چۆمانی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان، لەلایەن ئاسایشەوە ئازادکرا.
[1]
- بەهۆی سوتانەوە ژنێکی کورد لەگەڕەکێکی شاری
کەرکوککەرکوک گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش دەڵێتژنەکە خۆی سوتاندووە.
[2]
- بە بۆنەی رۆژی جیهانی شانۆوە، فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ دەقی شانۆی کوردی ئەنجام دەدەن و ماوەی پێنج رۆژیش بەردەوام دەبێت.
[2]
- وەزیری دارایی فەرمانی راگرتنی مووچەی کەرکوکی دا.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- هەزار و 50 کۆچبەر لەبەر هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی شەهبا، ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشت و بەرەو کانتۆنی
عەفرینعەفرین بەڕێکەوتن.
[1]
- هێزەکانی سوریای دیموکرات، پێنج منداڵی ئێزدییان لە دەستی چەکدارانی
داعشداعش رزگارکرد و بە هاوکاری یەبەشە منداڵەکان گەیەندراونەتە کومەڵگای خانەسوری سەر بە ناحیەی
سنونێسنونێ.
[2]
- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی
پەیەدەپەیەدە ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن دوای کۆنتڕۆڵکردنی رەقە لەدەستی داعش بخرێتە سەرسیستەمی فیدراڵی ڕۆژئاوای کوردستان.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان