ژمارەی گەشتیاران لەم نەورۆزەدا 110 هەزار کەسی تێپەڕاندووە
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
لەم نەوەرۆزە ژمارەی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان 110 هەزاری تێپەڕاندووە، کەشوهەواو و نەبوونی پشوو هۆکارن بۆ ئەوەی گەشتیاری زیاتر روو لە هەرێم نەکەن.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند تاوەکو ئێستا ئاماری وردی ئەم ساڵی هاتنی گەشتیار کۆ نەکراوەتەوە، بەڵام زیاتر لەنەورۆزی ساڵی رابردوو گەشتیار هاتونەتە کوردستان کە 110 هەزار گەشتیار هاتبوونە کوردستان.
رۆستی رونیشیکردەوە، کە کەشوهەوا و بارینی بارانی زۆر و نەبوونی پشووی چەند رۆژی لە خوار و ناوەڕاستی عێراق دوو هۆکاربوون بۆ ئەوەی ژمارەی گەشتیار زیاتر بهێنرێنە کوردستان.
سەبارەت بە داخستنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و گاریگەری لەسەر دەستنەکەوتنی کەلوپەلی گەشتیاری لەلایەن گەشتیارانەوە، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار رونیشیکردەوە، کە بەهۆی ئەوەی لەئێستا گەشتیار لەرێگەی کۆمپانیاکانەوە دێنە کوردستان، بۆیە کۆمپانیاکان دەزانن کە چ شوێنێک کراوەتەوە.
23-03-2017