ڕۆژی 03-03-2017 لە هێرشەکەی #خانەسۆر# بەسەختی برینداربوو و ڕۆژی 23-03-2017 بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.
ناوی تەواوی (تۆما ئایکڵماس) ەو ساڵی 1984 لەدایکبووە.
لە شاری ڕوحای باکووری کوردستان (تورکیا) لەدایکبووە.
ساڵی 2005 لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەنجانی باکوور بۆ ڕێگریکردن لە شەڕی نێوان گەریلاکانی #پەکەکە# و سوپای تورکیا وەک قەڵغان چوونە سەنگەری گەریلاکانی پەکەکە.
لەو کاتەوە پەیوەندی بە گەریلاکانی پەکەکەوە کردووە.
لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کاریدەکرد، لەوانە ئاژانسی هەواڵی ژوژن، ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، تەلەفیزۆنەکانی نەورۆز، #ستێرک# تیفی، مەد نوچە.
لە 03-03-2017 لە شەڕی نێوان لەشکری ڕۆژ و هێزەکانی #یەبەشە# فیشەکێک بەر سەری کەوت و بۆ چارەسەر گەیەنرایە شاری #حەسەکە# و لە 23-03-2017 گیانی لەدەست دا.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 54,365 times
Write your comment about this item!