دواڕۆژ، ڕێبین حسن
لە ماوەی پێنج ڕۆژدا تا 20ی ئازار لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ زیاتر لە 8 هەزار گەشتیاری ئێرانی هاتوونە کوردستان و ماوەی 15 ڕۆژ دەمێننەوە و هەر گەشتیارێکیش بڕی 25 هەزار دیناری وەک ڕەسمی هاتنەژوورەوە لێوەگیراوە.
بەگوێرەی ئامارێکی بنکەی نشینگەی مەرزی نێدەوڵەتی باشماخ کە تایبەت بەدواڕۆژ دراوە، لە ماوەی نێوان 15ی ئازار تا 20 ئازار 8420 گەشتیار هاتوونەتە کوردستان و هەر گەشتیارێکیش ماوەی 15 ڕۆژ لە کوردستان دەمێننەوە.
لە ئامارەکەدا هاتوە هەر گەشتیارێک بڕی 25 هەزار دیناری وەک ڕەسمی هاتنە ژوورەوە لێوەرگیراوە، ئەوەش واتە زیاتر لە 210 ملیۆن دینار لێوەرگیراوە.
20-03-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,070 kertaa