دواڕۆژ، هۆگر کەمال
سەرۆکی ژووری عەمەلیاتی بایۆمەتری مووچە لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 460 هەزار مووچەخۆر لە پارێزگاکەیان خۆیان لە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە.
نەورۆز مستەفا، سەرۆکی ژووری عەمەلیاتی بایۆمەتری مووچە لە سلێمانی، بە دواڕۆژی وت بەگشتی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تا ئێستا ملیۆنێک و 10 هەزار مووچەخۆر تۆماری بایۆمەترییان ئەنجامداوە و لە سلێمانیش 460 هەزار و 500 مووچەخۆر خۆیان لە سیستمەکە تۆمارکردووە.
وتیشی هەر لەسەرەتاوە کە 29 بنکەی تۆماری بایۆمەتریمان هەبوو بەدەمەوەهاتنێکی زۆر و قەرەباڵغییەکی زۆر هەبوو لەلایەن مووچەخۆرانەوە و ئێستاش تۆماری بایۆمەتری بۆ هێزە سەربازییەکان ئەنجام دەدەین لە 13 بنکەدا.
ئاماژەی بەوەشدا پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بۆ هێزە سەربازییەکان تا 1ی ئایاری ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی 28ی شوباتی ئەمساڵ کۆتایی بە تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی مەدەنی هێنرا.
18-03-2017