یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان: بڕیارەکەی خوێندنی باڵا لێدانە لە زمانی کوردی
📝 Belgeler
ئاگاداریەکی بە پەلە بۆ ڕای گشتی
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بەسەر سوڕمانەوە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای پێگەیشت سەبارەت بە ئەژمارنەکردنی پلەی وانەی کوردی لە تاقی کردنەوەکانی پۆلی دوازدەی زانستی بۆ وەرگرتنی قوتابی لە کۆلێژەکانی (ئەندازیاری و پزیشکی و... هتد) کە بە بڕوای یەکێتیەکەمان لێدانە لە زمانی کوردی سەبارەت بە نزم بینینی زمانی دایک و ڕێ خۆشکردنە بۆ فەرامۆشکردنی وانەی کوردی هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە. لە کاتێکدا زمانی کوردی هەنگاوی زۆر چاکی بڕیوە لە زاراوەکانی زانستی و یاسایی و ئەدەبیدا.
جگە لەوەی بڕیارەکە سەرپێچیە لە دەستووری عیراق و یاسای زمانە فەرمیەکان، بۆیە یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان ئەم بڕیارە رەتدەکاتەوە و داوا لە لایەنە پەیوەندارەکان دەکات فەرمانی پوچەڵ کردنەوەی بریارەکە بدەن.
لەگەڵ رێزدا...
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان
16-03-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!