📊 بابەت 374,790 | وێنە 59,367 | پەڕتووک PDF 11,068 | فایلی پەیوەندیدار 43,662 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,837
لەم کاتەدا 2 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 06-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئومید مستەفاپوور، ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد، بۆ زیندانی نەغەدە راگوێزرا. بەرەی یەکگرتووی کورد بەنیسبەت ئومید مستەفاپوور نیگەرانیی دەربڕیوە و خوازیاری دەستبەجێ ئازادکردنی ناوبراو بوون.[6]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی بێدهێ لە سنووری شارەدێی کانی ماسێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران دەکەن.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند و بەگویرەی راگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 204 کەس تووشی
👫 عەبدولواحید نوری
عەبدولواحید مەجید سەعید ناوی تەواوی ئەم روناکبیرەیە، بەهۆی ئەوەی لەدوای کۆچی دوایی باوکی، نووری عەلی خاڵی ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەگرێتە ئەستۆ، بەعەبدولواحید نوری یاخود ع.و. نوری ئەناسرێ‌ و هەر بەو ناوەوە بەرهەمەکانی بڵاو ئەکاتەوە.
لەبەرئەوەی باوکی فەرمانبەر بووە لەشارۆچکەی چەمچەماڵ، مامۆستا عەبدولواحید لەساڵی 1904 لە و شارۆچکەیە لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی و کەرکوک تەواو کردووە و ساڵی 1927 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە و هەمان ساڵ بەمامۆستا دامەزراوە و لەقوتابخانەکانی
👫 سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
مامۆستا سەعید سدقی کابان کەسایەتییەکی گەورەی پەروەردەیی کوردستانە و زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی بەرەوتی خوێندن و پەروەردە و رێزمانی کوردی کرد.
مامۆستا سەعید لەبنەماڵەی کابانە، ئەو بنەماڵە دیارەی شاری سلێمانی کەزیاتر لەیەک سەدەیە لەخزمەتی کۆمەڵی کوردەواریدان و دەیان کەسایەتی سیاسی و روناکبیری و هونەری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیان تێدا هەڵکەوتووە و لەکایە و رشتە جیا جیاکاندا خزمەتیان بەگەل و نیشتمانەکەیان کردووە.
سەعید کابان بەسەرقافڵەی ئەو بنەماڵە هێژایە دادەنرێ‌ کە لەمەیدانی زمان و پەروەردەدا خزمەت
✌️ دیار غەریب
ساڵی 1973 لە گوندی سێوسێنانی ناوچەی قەرەداغ لەدایکبووە.
کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواو کردووە. لەدوای راپەڕینەوە بەشداریی خەباتی رێکخراوەیی و نەتەوەیی بووە. لەدامەزراندنی پ.چ.د.کە وە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بووەو لەکۆنگرەی چوارەمی پ.چ.د.کدا لەساڵی 2008 بەسەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.[1]
هەڤاڵ دیار غریب ناسراوە بە هەڵمەت لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری لە 05-07-2019 لە بناری قەندیل بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتن و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. بەپێی هەندێک سەرچاوە ناوبراو پێشتر شەهید بووە و لەم رێکەوتەدا
📊 %90ی مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکان بوونەتە وانەبێژ لەزانکۆ ئەهلییەکان | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
%90ی مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکان بوونەتە وانەبێژ لەزانکۆ ئەهلییەکان
📊 ئامار و راپرسی


دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، رایدەگەیەنێت، 90 لە سەدی مامۆستایان لە زانکۆ حکومییەکان بوونەتە وانەبێژ لە زانکۆ ئەهلی و تایبەتەکان.
بە پێی زانیارییەکانی دواڕۆژ لە ئێستادا لە زانکۆ حکومییەکان 8 هەزار مامۆستا هەیە، هەرچی زانکۆ ئەهلییەکانە 2 هەزار مامۆستایان هەیە، ژمارەی زانکۆ حکومییەکانیش 14 زانکۆیه،یەکسانە بە ژمارەی زانکۆ ئەهلییەکان کە ئەویش 14 زانکۆیە. بەمەش ژمارەی مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکان بە بەراورد بە زانکۆ ئەهلییەکان چوارهێندەیە.
هەر بەپێی زانیارییەکان تەنیا بۆ خوێندنی ئەمساڵ زیاتر لە 468 مامۆستای زانکۆ، لە تەواوی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووه و یاخود بە شێوازای خواستن لەکاردابڕاون.
د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە دواڕۆژی راگەیاند بەهۆی زۆری مامۆستایان لە زانکۆ حکومییەکان و کە ژمارەیان دەگاتە 8 هەزار مامۆستا، ‌ 90 لەسەدیان لە زانکۆ ئەهلییەکان وەک وانەبێژ وانە دەڵێنەوە، چونکە ژمارەی مامۆستا لە زانکۆ ئەهلییەکان زۆر کەمترە لە زانکۆ حکومییەکان.
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، ئەوەشی خستەڕوو، بۆئەوەی بتوانن پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ ئەهلییەکان بەردەوامی پێبدەن، مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکان پشتگیری زانکۆ ئەهلییەکان کردووە وەک هاوکارییەکی گەورە بۆ ئەو زانکۆیانە.
ئەحمەد دزەیی، ئەوەشی خستەڕوو، له و دۆخە خراپەی مامۆستایان، کەحکومەت ناتوانێت شایستە داراییەکانیان پێبدات، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنمایی دەرکردووە، تا هەلی زیاتریان بۆ بڕەخسێندرێت بتوانن لە شوێنی تردا کار بکەن و ئه و بارە قورسەی بەهۆی پاشەکەوتی موچەوە لەسەر مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکانە کەمبێتەوە.
دزەیی، روونیشکردەوە، بەشێک له و مامۆستایانە رۆیشتوون بۆ زانکۆ ئەهلییەکان بەشێوەی خواستن بووە کە بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مامۆستایان سێ ساڵ بەلایەنی کەمەوە بواریان هەیە بچنە زانکۆ ئەهلییەکان، بەجۆرێک موچە و ئیمتیازاتی مامۆستاکە دەچێتە سەر زانکۆ ئەهلییەکە، بەڵام خزمەتەکەی لە زانکۆ حکومییەکەدا بۆ هەژمار دەکرێت.
15-03-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 15-03-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-03-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🎒 پەروەردە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 15 2017 10:23AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 15 2017 10:24AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,130 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
%90ی مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکان بوونەتە وانەبێژ لەزانکۆ ئەهلییەکان
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-03-2017
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574