دواڕۆژ، نووسینگەی هەولێر
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، ڕایدەگەیەنێت، 90 لە سەدی مامۆستایان لە زانکۆ حکومییەکان بوونەتە وانەبێژ لە زانکۆ ئەهلی و تایبەتەکان.
بە پێی زانیارییەکانی دواڕۆژ لە ئێستادا لە زانکۆ حکومییەکان 8 هەزار مامۆستا هەیە، هەرچی زانکۆ ئەهلییەکانە 2 هەزار مامۆستایان هەیە، ژمارەی زانکۆ حکومییەکانیش 14 زانکۆیه،یەکسانە بە ژمارەی زانکۆ ئەهلییەکان کە ئەویش 14 زانکۆیە. بەمەش ژمارەی مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکان بە بەراورد بە زانکۆ ئەهلییەکان چوارهێندەیە.
هەر بەپێی زانیارییەکان تەنیا بۆ خوێندنی ئەمساڵ زیاتر لە 468 مامۆستای زانکۆ، لە تەواوی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە و یاخود بە شێوازای خواستن لەکاردابڕاون.
د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەهۆی زۆری مامۆستایان لە زانکۆ حکومییەکان و کە ژمارەیان دەگاتە 8 هەزار مامۆستا، 90 لەسەدیان لە زانکۆ ئەهلییەکان وەک وانەبێژ وانە دەڵێنەوە، چونکە ژمارەی مامۆستا لە زانکۆ ئەهلییەکان زۆر کەمترە لە زانکۆ حکومییەکان.
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، ئەوەشی خستەڕوو، بۆئەوەی بتوانن پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ ئەهلییەکان بەردەوامی پێبدەن، مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکان پشتگیری زانکۆ ئەهلییەکان کردووە وەک هاوکارییەکی گەورە بۆ ئەو زانکۆیانە.
ئەحمەد دزەیی، ئەوەشی خستەڕوو، لە و دۆخە خراپەی مامۆستایان، کەحکومەت ناتوانێت شایستە داراییەکانیان پێبدات، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی دەرکردووە، تا هەلی زیاتریان بۆ بڕەخسێندرێت بتوانن لە شوێنی تردا کار بکەن و ئەو بارە قورسەی بەهۆی پاشەکەوتی موچەوە لەسەر مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکانە کەمبێتەوە.
دزەیی، ڕوونیشکردەوە، بەشێک لە و مامۆستایانە ڕۆیشتوون بۆ زانکۆ ئەهلییەکان بەشێوەی خواستن بووە کە بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مامۆستایان سێ ساڵ بەلایەنی کەمەوە بواریان هەیە بچنە زانکۆ ئەهلییەکان، بەجۆرێک موچە و ئیمتیازاتی مامۆستاکە دەچێتە سەر زانکۆ ئەهلییەکە، بەڵام خزمەتەکەی لە زانکۆ حکومییەکەدا بۆ هەژمار دەکرێت.
15-03-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 13,991 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!