- بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای
ئامەدئامەد-
مێردینمێردین لەباکوری کوردستان ڕویداو بەهۆیەوە دوو سەربازی تورکیا کوژران.
[1]
- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی
داعشداعش لە پارێزگای
دهۆکدهۆک ڕایگەیاند، بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک توانیمان ڕۆژی 14-03-2017 هەشت کەس لە دەستی چەکدارانی داعش ڕگار بکەین.
[2]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر هێرش و پەلامارەکانی پارتی بۆ سەر خۆپیشاندەرانی
شەنگالشەنگال خستەڕوو و ڕایگەیاند:کوشتنی خۆپیشاندەران و بریندارکردنیان بەتەواوی دژی پرەنسیپەکانی دیموکراسییە و پارتی لێیان بەرپرسیارە.
- لەسەر ئه و جموجوڵەی بە هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناو خاکی هەرێم دەکرێت، بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە بێ ئاگایی دەردەبڕن و ڕایدەگەیەنن، هیچ زانیارییەکیان نییە.
[2]
- بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی
یەبەشەیەبەشە لە شەنگال ڕایدەگەیەنێت، بەرامبەر تەقەی پێشمەرگەکانی ڕۆژ بەسەر خۆپیشاندەراندا بێدەنگ نابین.
[2]
- ژمارەیەک مامۆستایانی زانکۆ بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین چوونەتە بەردەم
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و داوا دەکەن بڕیاری ئەژمارنەکردنی نمرەی وانەی کوردی بۆ وەرگرتن لەکۆلێژی زانست و پزیشکی هەڵوەشێندرێتەوە.
[2]
- ژمارەیەک ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی دژە جینۆساید بەمەبەستی شەرمەزار کردنی کیمیاباران و جینۆسایدکردنی هاوڵاتیانی کورد لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو داوایانکرد پێویستە ئەڵمانیا لەبەرامبەر پێدانی چەکی کیمیاوی بە حکومەتی عێراقی بە فەرمی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات.
[2]
- ڕاجی بیلیجی، جێگری سەرۆکی گشتی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤکۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە تورکیا و هاوکات سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی شاری ئامەد، لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئامەد دەستگیرکرا.
[3]
- هاوڵاتیانی شارەدێی (سەرشیو)ی سەر بە شاری
مەریوانمەریوان، لە بەردەم شارەوانی شاری مەریوان، خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و ناڕەزاییان دەربڕی لەدژی کەڵەکە کردن و سووتاندنی زبڵەکانی شاری مەریوان.
[3]
- دەزگای
ستاندەرستاندەر سمینارێکی بۆ
عەبدوڵڵا ئاگرینعەبدوڵڵا ئاگرین و
محەمەد کیانیمحەمەد کیانی لەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە ڕێکخستن.