پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,512
Kuvat 106,355
Kirjat 19,229
Liittyvät tiedostot 96,818
Video 1,368
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
دواڕۆژ حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی سنووری پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دواڕۆژ حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی سنووری پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
Tilastot ja selvitykset

دواڕۆژ حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی سنووری پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە
Tilastot ja selvitykset

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتانی هەولێر، جگە لە دەستدرێژی سێکسی، سەرجەم تاوانەکانی تری دژی ئافرەتان کەمیکردووە و دواڕۆژ_ زانیارییان لەبارە بڵاودەکاتەوە.
کوردە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی توندوتیژی دژی ئافرەتان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە ساڵی 2016دا 115 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان تۆمار کراوە، هەروەها 220 ئافرەت خۆیان سووتاندوە و 74 ئافرەتیش خۆیان خنکاندووە و 43 ئافرەتی تریش لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون.
وتیشی لەبارەی ئامارەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەولێر، جیاوازی هەیە و بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی ئافرەتانی هەولێر دەردەکەوێت، کە جگە لە دەستدرێژی سێکسی، سەرجەم تاوانەکانی تری دژی ئافرەتان کەمیکردووە.
بەپێی ئامارەکە، لە ساڵی 2015دا، 87 حاڵەتی خۆکوشتن و سوتانی ئافرەتان هەبووە و لە ساڵی 2016 ڕێژەکە کەمبۆتەوە بۆ 44 حاڵەت، بەڵام تاوانی دەستدرێژی سێکسی زیادیکردووە و بەپێی ئامارەکە لە ساڵی 2015دا 15 ئافرەت و کچ دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر، بەڵام لە 2016دا ڕێژەکە زیادیکرووە بۆتە 16 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی.
چیڕۆکی ئەو کچ و ئافرەتانە دەستدرێژیان کراوەتەسەر جیاوازە و بەشێکیان لەنێو فەرمانگەو بەشێکی تریشیان لە شوێنی کار دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر و بەوهۆیەوە بارودۆخی دەروونیان تێکچووە و ئێستا بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتانی هەولێر بەهاوکاری ئەنجوومەنی کاروباری خانمان و سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی و چەند ڕێکخراوێکی ئافرەتان کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەروونییان دەکەن و دەیانەوێت بیانگەڕێننەوە بۆ ناو خێزانەکانیان، بەڵام کۆمەڵێک ئاستەنگیان هاتۆتەپێش.
لەبارەی ئەو کچ و ئافرەتانەی دەستدرێژیان کراوەتەسەر، ڕێباز زێوەر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی توندوتێژی دژی ئافرەتانی هەولێر بۆ دواڕۆژ وتی زۆربەی ئەو کچ و ئافرەتانەی لە سەنتەری شاری هەولێرو دەوروبەری دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، کوردن و خەڵکی هەولێرن و بەشێکی تریان لە نەتەوەی ترو ئاوارەکانن و تەمەنیان جیاوازەو بەشێکیان تەمەنیان بچووکە، بەڵام ئەوەی خاڵی هاوبەشیانە، ئەوەیە، سەرجەمیان دوای دەستدرێژیەکە تووشی حاڵەتێکی خراپی دەروونی هاتوون و پێویستیان بە چارەسەرکردن هەیە.
وتیشی ئەوانەی ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە لەلای ئێمە وەرناگیرێن تاکو ڕاپۆرتی پزیشکی نەهێنن و نەیسەلمێنن کە دەستدرێژی کراوەتەسەر.
رێباز زێوەر، ئاماژە بەوەشدەکات هەندێک جار بەشێک لەو کچ و ئافرەتانەی دەستدرێژییان کراوەتەسەر تووشی خوێنبەربوون و بارودۆخێکی سەختی تەندروستی دەبنەوەو پێویستیان بەوەیە بەپەلە چارەسەربکرێن بۆئەوەی گیان لەدەستنەدەن.
لەبارەی ناسنامەو دەستگیرکردنی ئەو کەسانە کە دەستدرێژیەکانیان ئەنجامداوە، ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتێژی ئافرەتانی هەولێر وتی ئەوانەی تاوانەکانیان ئەنجامداوە لە چین و توێژەکان پێکدێن و زۆرتر لە تەمەنێکی گەنجدان و بەشێکیان خەڵکی ئاسایین و ئەوانەی کە شوێنەکانیان زانراوەو فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە ئەوا بەهاوکاری پۆلیس و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکانی تر دەستگیرکراون، بەڵام بەشێکی ترشیان خۆیان ونکردووە تائێستا دەستگیرنەکراون.
وتیشی هەندێک لەوانەی دەستدرێژیان کردووە، دوای دەستگیرکردنیان دادگایی کراون و بەگوێرەی تاوانەکە حکومدراون، لەوانە بەشێک بە 10 تاکو 15 ساڵ حکوم دراون و بەشێکی تریشیان زۆر لەو ماوەیە زیاتر حکومدراون.
بەبڕوای ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی ئافرەتانی هەولێر، هەرچەندە تاوانەکانی توندوتیژی کەمیکردووە، بەڵام میدیاکان هاوکاریان ناکەن بۆ بنەبڕکردنی دیاردەکانی تاوان دژ بە ئافرەتان.
سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان، پێیوایە ڕێژەی دەستدرێژی سێکسی لە هەولێرو شارەکانی تریش زۆر لەوە زیاترە کە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆربەی کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی بە شاراوەیی و بەشێوەی سوڵحی عەشایبری و مارەبڕین چارەسەردەکرێن، ناتواندرێت ڕێژەی ڕاستەقینەی تاوانەکە بزاندرێت.
شوان سابیر، سەرۆکی تۆڕی دادوەری بۆ بەندییەکان بۆ دواڕۆژ وتی ڕێژەی دەستدرێژی سێکسی زۆرە، بەڵام کێشە هەیە ئەو حاڵەتانەی لە سنوورێکی بەرتەسک چارەسەر دەکرێت و ئەوانەی دەستدرێژیان کراوەتەسەر دەیەوێت بە نهێنی بمێنیتەوەو تەنانەت خێزانەکەشیان زۆرجار ڕێگە نادەن ئەو تاوانە بگاتە بەڕێوەبەرایەتییەکانی توندوتیژی ئافرەتان و دادگا، بۆیە ڕێژەی ڕاستەقینەی تاوانەکە نازاندرێت.
وتیشی کێشەیەکی تری ئەو کچ و ئافرەتانەی دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر، ئەوەیە کە هەرچەندە تاوانەکە بە ویستی کچ و ئافرەتەکان ئەنجامنەدراوە بەڵام لەلایەن خێزانەکانیانەوە بەچاوێکی سووک و بێ بایەخ و کەم تەماشا دەکرێن، ئەوەش هێندەی تر کێشەکانی قورسترکردووەو تووشی بارودۆخی خراپی دەروونی کردوون.
هاوکات دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، داوا لەهەردوو وەزارەتی ناوخۆو کار دەکات شوێن و پزیشکی دەروونی بۆ ئەو کچ و ئافرەتانە دابین بکات کە دەستدرێژیان کراوەتەوەسەر.
لەمباریەوە محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند داوامان لە وەزارەتی ناوخۆو کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە، کە کار بۆ باشترکردنی شوێنی مانەوەی ئەو ئافرەتانە بکەن کە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەرو لەرووی دەروونیشەوە پێویستیان بە چارەسەری پێویست هەیە بۆئەوەی دووبارە بگەرێنەوە ناو کۆمەڵگاو ئەرکی حکوومەت و هەردوو وەزارتەکەیە کار بۆ چارەسەرکردنیان بکەن.
13-03-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,757 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 13-03-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : سەرپێچی و تاوان
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-03-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-03-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,757 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,512
Kuvat 106,355
Kirjat 19,229
Liittyvät tiedostot 96,818
Video 1,368
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.547 toinen!