Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
نووسینی: الشيخ محمد نبهان بن حسين مصري
وە رگێرانی بۆ زمانی کوردی: ئاريان ئەحمەد مەلەک عەلی [1]
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
نووسینی: ئاری بێن مەناش
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
گەڵالەوێنەی روبەرگ: Jan – Kamil Rembisch
هەڵەچن: ئەحمەد سالح (ئەحمەد نیژاد). نەجیبە مەحمود
پێداچوونەوە: شاروخ حەسەنزادە
نۆرەی چاپ: یەکەم- سوید 1398
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
📕 قەرەج
نووسینی: سەلیم حەقیقی
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم
📕 قەرەج
👫 سەلیم حەقیقی
.... [1]
👫 سەلیم حەقیقی
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
بەرزان هەستیار
ڕۆژی 29.09.1983 و سەعات چوار و نیوی ئێوارە لە حەوشەی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی کۆڕێک بۆ مامۆستادیلان ساز کرا، کۆڕەکە وەک هاوڕێی ئازیزم کاکە هونەر دیلان هێنایەوە یادم بۆ خوێندنە
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
سەرخێڵ شێخ هاوڕێ
گەشەسەندنی تەریقەتی نەقشبەندی و ئیرشاد لەسەر دەستی شێخ عبدالکریم شەدەڵە لەدوای ساڵانی 1920 و پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ جوڵانەوەی هەقە بووە جێگەی هەڵوێستی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، دواجار
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه.
لەکوردستاندا بنەماڵەی باش و خراپ هەیە و بۆ بنەماڵە باشەکان و عالیمزادە و قۆناغ و خانەدانەکان و کوردەوارییەکان دەوترێت وەچاغزادەن یان وچاغیان ڕوونە، ئەگەریش کەس لەخانەو
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
💬 لەخاک ئەمین ترە
لەخاک ئەمین ترە
خۆڵ و ئاخ و خاک و گڵ کە مرۆڤ لێیانەوە خوڵقێنراوە، بۆیە مرۆڤ بۆنی خاک و خاکەڕایی زۆر خۆش دەوێت و هەموو مرۆڤایەتیش دوای مردنیان دەبنەوە بەخاک و خۆڵ و کورد دەڵێت(چاوی مرۆڤ تەنیا بەمشتێک
💬 لەخاک ئەمین ترە
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
لەتڕی لۆتی سازترە
لۆتی لەناوی پێغەمبەر لوتەوە هاتووە، میللەتەکەی گوێڕایەڵیان نەکرد و کاری لاقەکردنی یەکتریان(قوندان) پەیڕه و دەکرد، ئەوانەی لەدوای ئه و پەیامبەرەوە هەر کارێکی له و شێوەیان بکردایە خاس
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
👫 عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی پێشووی ئیزدیەکان بووە و ئەندام خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و ماوەیەکیش راوێژکاری جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پ
👫 عیدۆ بابا شێخ
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سە
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
کەمال دڵشاد
👫 کەسایەتییەکان
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد بەیانەک
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📝 نامەیەکی کراوە بۆ بەرێز / مەسعود بارزانی | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
نامەیەکی کراوە بۆ بەرێز / مەسعود بارزانی
📝 بەڵگەنامەکان

پاش سڵاو
لە ڕێگای ئەم نامەیەوە دەمەوێت چەند پرسیارت ئاراستە بکەم، کە پرسیاری ملیۆنەها کەسن لە خەڵکی کوردستان و ئێوە ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە وەڵام دانەوەیان.
سەرەتا نامەوێت لە بارەی هەموو ئه و نەهامەتی و کارەساتانەوە پرسیار بکەم، که ‌بە درێژایی چارەکە سەدەیەک ڕووبەڕووی خەڵکی کوردستان بۆتەوه، بەڵکو ئەوەی بە دیاریکراوی مەبەستی منە لەم نامەیەدا ژیان و گوزەرانی خەڵکە لەم 2-3 ساڵەی دواییدا، بە تایبەتیش لەم ساتەی ئێستادا، کە لە سایەی دەسەڵاتی ئێوەدا هەژاری و نەداری و بێدەرەتانی، کەمەری چەند ملیۆن ئینسانی گەیاندوەتە لێواری شکان و بەیەکجاری خەڵکی کوردستانی هەراسان کردووە. نەداری مەعاش، نەداری کار، نەداری سوتەمەنی، نەداری کارەبا، نەداری خوێندن، نەداری خانوبەرە، نەداری یاسا و ئەمنیەت، نەداری بەرپرسیارێتی و...هتد. نەداری ئەمرۆ کارەساتێکە کە دەیان کارەساتی تری بە دوای خۆیدا هێناوە و دەهێنێت. هەزاران خێزانی لەبەریەک هەڵوەشاندوە، دزی و ڕاوڕوت و تاوان لە ڕادەبەدەر پەرەیان سەندووە، ژمارەیەک لە گەورە و منداڵ و پیر گازی سۆپای خۆگەرم کردنەوە خنکاندونی، خەڵک ناچار و ئامادەن شان بدەنە ژێرباری سەختترین کار تەنها بۆ ئەوەی پاروی خێزانەکانیان بەدەست بهێنن، خۆتان لە بەرنامەی تەلەفزیۆنەکانەوە دەبینن کە ژنانێک چۆن بە کوڵ دەگرین بۆ ئەوەی کە ناتوانن شیری منداڵەکانیان دابین بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئێوە دەسەڵاتداران ئامادە نیین گوێ لە ناڵە و بێداد و خواستی ئەو خەڵکە نەدارە بگرن و دەسەڵاتەکەتان سورە لەسەر ئەوەی کە ئەو شتەی ناوی نراوە قەیرانی دارایی بەسەر خەڵکی بێدەرەتاندا بشکێنێتەوە و بە برسی کردنی زیاتری خەڵک ئەو دۆخە تێپەڕێندرێت.
ئێوە کە خۆتان دان بەوەدا دەنێن، کە لانی کەم بەشێکی گەورە لە هۆی ئەم دۆخەی خەڵک تاڵان و برۆ و گەندەڵی دەسەڵاتە و لەم بارەیەوە بەرنامەی چاکسازیتان ڕاگەیاندووە. بەڵام وا دێتە بەرچاو کە ئێوە خۆتان لەم تاڵان و برۆیە بێبەری نیشانبدەن و گوایە بە دوای دز و گەندەڵکاراندا دەگەڕێن. لە کاتێکدا ئاماژەی ئاشکرای خەڵک و ئەو ڕاپۆرتانەش کە لە میدیا جیهانیەکانەوە بڵاودەبنەوە، پێچەوانەی ئەوە نیشاندەدەن کە ئێوە لەم مەسەلەیە بێبەری بن. پرسیار ئەوەیە کە ئێوە وەڵامتان بۆ ئەم ئاماژە و ڕاپۆرتانە چییە؟!
ئێوە هەمیشە بۆ ڕای گشتی تێگەیشتنێکی تر بۆ توڕەیی و ناڕەزایەتی خەڵک بەدەستەوە دەدەن، گوایە ناڕەزایەتی خەڵک لە ئێوە ئەوەیە کە لێپرسینەوە لە تاڵانچی و دزەکان ناکەن. هەروەها گوایە ئێوەش بەردەوام خەریکن بەڵام هەرئەوەندە پێ ڕادەگەن! بەڵام گازندەی خەڵک هەر ئەوە نیە کە ئێوە گەندەڵکاران و تاڵانچیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوە ناکەن، بەڵکو زیاتر ئەوەیە کە ئێوە خۆتان و خودی بەڕێزتان دەستتان بەسەر بەشی شێری داهات و سامانی ئەم وڵاتەدا گرتووە، هەر بۆیە ناشتوانن لێپرسینەوە لەوانەی خوار خۆتانەوە بکەن.
بۆ نمونە بەپێی ڕاپۆرتی بانکی سویسرا لە دەمی ڕۆژنامەیەکی بەلجیکیەوە تەنها لەو وڵاتەدا و تەنها خانەوادەکەی خۆتان خاوەنی 600 ملیار دۆلارن، کە 372 ملیاری هی شەخسی تۆیە و باقیەکەشی بە خشتەیەک بەسەر ئەندامانی خانەوادەکەتدا دابەشکراوە کە بە نێچیرڤان بارزانی دەست پێ دەکات و بە مستەفا مەسعود بارزانی تەواو دەبێت. لەو پارانەش کە دۆناڵد ترەمپ دەستی بەسەردا گرتوە لە بانکەکانی ئەمریکا 59 ملیاری هی خۆت و 21 ملیاری هی هوشیار زیباری خاڵتە، کە بە تاوانی گەندەڵی لە پۆستی وەزیری مالیەی عێراق لادراوە. ئەمە تەنها لە دوو وڵاتدا ئەوەندەتان هەیە، بۆ خۆی بەڵگەی ئەوەیە کە لە چەندین بانکی تری جیهاندا چەند ئەوەندەی ترتان هەیە. ئەمە جگە لەو پارانەی کە لە بانکەکانی ژێردەسەڵاتی هەردوو بنەماڵەوە بەبێ ناونیشان ڕۆشتوەتە دەرەوە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پارەی ئێوەیە و بە ناوی خەڵکی ترەوە لە بانک داتان ناوە. هەر لەو پارانەی کە گوایە ترەمپ دەستی بەسەردا گرتووە بڕی 35 ملیاری هی جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانتانە، کە لە گفتوگۆیەکدا لەگەل رۆژنامەی شەرق ئەلئەوست وتبووی من خاوەنی هیچ نیم، تەنیا یەک شوقەم هەیە لە تورکیا ئەویش باوکم بۆی کڕیوم! کەواتە وەڵامتان بۆ ئەم راپۆرتانە چییە؟! دەکرێت بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە کە خۆت و بنەماڵەکانی تاڵەبانی و بارزانی بە کام کارو کاسبی و زەحمەت و بە کام ڕێگای شەرعی بەم جۆرە بوون بە خاوەنی ئەم تریلیۆن دۆلارانە؟!
هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن کە حزبەکانی ئێوە و تاڵەبانی، بە فەرمانی خودی خۆتان، هەموو سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاسمانی کوردستانیان دەست بەسەردا گرتووە، هەموو پرۆژەکانی بازرگانی و پیشەسازی و ڕێگاوبان و گەشتوگوزار و پەیوەندی و بیناسازی و تەندروستی و خزمەتگوزاری...هتد لەلایەن کۆمپانیاکانی ئێوەوە قۆرخ کراون. سیاسیە بزنسمانەکانی هەردوو بنەماڵە هەر بە قورخ کردنەوە نەوەستاون، هەموو پرۆژەکان بە ساختەکاری ئەنجامدەدەن و پارەکەی بە تاڵان دەبەن بازرگانەکانتان داودەرمانی بەسەرچوو یان گەچ لە جیاتی دەرمان دەرخواردی خەڵک دەدەن، مەوادی خۆراکێک کە لای خۆتان بە نرخی باشترین مەواد دەقەبڵێنرێن و پارەکەی تەخمین دەکرێت، بە هیچ جۆرێک شیاوی خواردن نینن، برنجەکەتان دەدەن بە ئاژەڵەکان، چایەکەتان وەکو پەین بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنن، ئەوەش کە بابەتی نەوت و گازە لە باسکردن نایەت!
هەموو دادوبێدای ئێوە ئەوەیە کە حکومەتەکەتان 28 ملیار دۆلار قەرزارە، کە بەپێی ڕاپۆرتەکان ناکاتە نیوەی ئەو پارانەی مەسرور بارزانی تەنها لە بانکی سویسرا هەیەتی! بەڵام داوا لە خەڵک دەکەن کە سک هەڵگوشن و بە چارەکە موچە خۆیان زیندوو بهێڵنەوە. ئێوە دەڵێن گوایە مانگی 1 ملیار دۆلارتان بۆ مووچەی خەڵک پێ دابین ناکرێت، لە کاتێکدا بە پێی ڕاپۆرتەکان تەنها پارە خەوتوەکانی خۆت لە بانکی سویسرا بەشی 372 مانگی موچەی خەڵکی کوردستان دەکات.لە کاتێکدا داوای سک هەڵگوشین لە خەڵک دەکەن، کەچی ژیانێکی فیرعەونانەتان بۆ خۆتان و بنەماڵە و دەوروبەرەکانتان دروست کردوە، داهێنانی سەرسوڕهێنەرتان کردووە لە کۆشک و تەلار و کەژاوەی ئۆتۆمبیل و کۆپتەر و فرۆکە و دارستانی تایبەتی و ڕابواردن. دەڵێن داهاتی یەک مانگی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کە وەکو باج و غەرامە و ژمارەی ئۆتۆمبیل...هتد لە خەڵکی وەردەگرن بەشی تەنها خوانێکی دەعوەتەکانی ئێوە دەکات. لەولاشەوە بە بەرچاوتانەوە ژنانێک ناتوانن شیری منداڵە ساواکانیان دابین بکەن، کەس و کاری قوربانیەکانی شەڕی دەیان ساڵە دژی ڕژێمی بەعس و کیمیاباران و ئەنفال نانی ڕەقیان نیە بیخۆن، ئەو جەماوەرە بەرینە کرێکارەی ڕەوڕەوەی کۆمەڵگا دەچەرخێنن هیچ کە بێبەشن لەسەرەتاییترین ماف و خزمەتگوزاری، هێشتا بەدەست کرێ خانوو و پارەی دکتۆر و دەرمان و سوتەمەنیەوە گرفتارن. منداڵان لە خوێندن و هەموو جۆرە نازێک بێبەشن، لە ئێستاوە ئەو چەند نەوەیەی داهاتوو بەرلەوەی لە دایک بن قەرزارتان کردوون و مافی ئەوان کراوە بە پارە و خراوەتە سەر حیسابەکانتان لە بانکەکانی جیهان.
بە کورتی داوا لە ئێوە هەرئەوە نییە کە بە دوای دزو تاڵانچیدا بگەڕێن، لە جیاتی ئەوە زەحمەت بکێشن ڕوونی بکەنەوە ئێوە و هەموو ئەندامانی هەردوو بنەماڵە و دەوروبەرەکەتان چۆن بوون بە ملیاردێر؟! بۆچی ئەو پارە خەوتوانەی لە داهات و سامانی ئەم کۆمەڵگایە کەڵەکە کراون، بۆچی بۆ سەرەتایی ترین ماف و پێداویستی خەڵکی خەرج ناکرێن؟ بێدەنگیتان لە ئاست ئەم پرسیارانەی کە ڕۆژانە ئاراستەتان دەکرێت، بەڵگە و سەلمێنەری ئەوەیە کە خەڵک بۆیە نەدار و هەژار و بێدەرەتانن، چونکە ئێوە ملیاردێرن. واتە قوتی خەڵک دەکەن بە سەروەتی کەڵەکە بوونتان لە بانکەکان. ئەگەر وایە ئیتر هیچ هاوڵاتیەک لەسەر ئەوە لۆمە مەکەن کە هەر جۆرێک دڵی دەخوازێ تەشەر بارانتان بکات. هەروەها گەر ئێوە گوێ لە ناڵە و بێدادی خەڵک ناگرن، گەر لە ئاست ئەم هەموو پرسیارەی لەسەر زاری خەڵکە بێدنگن و بە فەرامۆشی دەسپێرن، مانای وایە تاقە ڕێگای نەجاتی خەڵک لە مەرگەساتی هەژاری و برسێتی و نەداری و زوڵم و ستەم، بریتییە لە بەرپاکردنی شۆرشی برسیەکان بۆ هەڵگیڕانەوەی ئەم دۆخە و گێڕانەوەی داهاتە بەتاڵان براوەکان و سازدانەوەی ژیانێک کە شایستەی مرۆڤایەتی هاوچەرخ بێت.
ئەم پرسیارانە ئێستا بوون بە وێردی سەر زمانی ملیۆنەها هاوڵاتی، زەحمەت بکێشن و با خەڵک ببیستن کە چۆنی ڕوون دەکەنەوە!
بە سڵاوی دووبارە
عوسمان حاجی مارف
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
14-03-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📃 بەیان و راگەیاندننامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | راگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-03-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Masoud Barzani
2.👁️مسعود البارزاني
3.👁️مەسرور بارزانی
4.👁️مەسعود بارزانی
5.👁️نێچیرڤان بارزانی
6.👁️هوشیار زێباری
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-03-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2017 11:05AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2017 11:07AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,164 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 المذکرة في التجوید به ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چۆتە حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەوفەرمانە هەڵوەشێنرایەوەو کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. وە دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزوتنەوەی ئازادیخوازانی کورد
بەهادین نوری
کەمال دڵشاد
شانۆکار، ئەکتەر و شاعیرە، بەشداری لە چەندین شانۆ، فیلم و درامای کوردیدا کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە 14-01-1969 لەگەڵ هونەرمەندان: عەبدولی حەمەجوان، حەمەڕەشید هەرەس و کۆمەڵێکی تر دەستی کردووە بەکاری هونەری، زیاتر کارە شانۆیییەکان و کەمتر لە دراما تەلەڤزیۆنییەکان دەرکەوتووە.
ڕۆژی 01-12-2018 لە سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
کەمال دڵشاد
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێ.
ناوبراو لە کەشێکی گووماناویدا لە دوایی 4 رۆژ بێ سەروشوینی لە رێکەوتی 01-12-2016 تەرمی شوکری ئامێدی پەیامنێری کەی ئێن ئێن لەنزیک گوندێکی شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە.
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
فەرهاد بەیانەک
کۆڵبەرێکی کوردی،خەڵکی گوندی ماشکان پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی 30-11-2018 بە گوللەی هێزەکانی سوپای ئێران گیانی لە دەست داوە.
فەرهاد بەیانەک
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,405 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574