- سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق، #عەبادی#، سەردانی #هەولێر# و #سلێمانی#ی کرد و لەگەڵ #پارتی# و #یەکێتی#دا کۆبووەوە.[1]
- لە ناوچەی ڕۆخانەی سەر بە شارەدێی #لەیلان#ی پارێزگای #کەرکووک# چوار تەرم بە سوتێنراوی دۆزرانەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکەش بەردەوامە.[2]
- لە شارەدێی #سیروان#ی سەربە #هەڵەبجە# تەقینەوەیەک ڕوویدا و هیچ زیانێکی ئەوتۆی لێنەکەوتەوە.[1]
- پێشمەرگەیەک بە ناوی (سیروان محەمەد) دانیشتوی شارەدێی #کەڵەکچی# سەربە شارۆچکەی #شێخان# لە پارێزگای #دهۆک# لە بەردەم ماڵەکەی خۆی کوژرا.[3]
- لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# گردبوونەوەیەک دژی ڕووداوەکانی #شەنگال# ئەجامدرا و هاوڵاتیان پشتگیری شەنگالیان کرد، بەڵآم کۆمەڵێک هەواداری پارتی لە کۆتایی گردبوونەوەکەدا هێرشیان کردەسەر بەشداربووان و بەو هۆیەوە ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری #تەڤگەری ئازادی# هەرێمی کەرکووک بریندار بوو.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 10,384 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !