رۆژنامەی گاردیانی بریتانی بڵاویکردەوە، داعش کردەوە خۆکوژییەکان بە ڕێگەیەکی ستراتیژی بەکار دێنێت لەسەر شێوازی ئەو کارەی کە سوپای ژاپۆنی بە فڕۆکەوانەکانی کامیکازی لە جەنگی جیهانی دووەمدا ئەنجامیدەدا.
راپۆرتێکی ڕۆژنامەکە باس لە لێکۆڵینەوەیەک دەکات کە (چارلی وینز)، توێژەر لە سەنتەری نێودەوڵەتی بەگژداچوونەوەی تیرۆر لە لاهای لە ژێر ناونیشانی (جەنگی خۆکوژی) ئامادەی کردوە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە لە ماوەی کانونی یەکەمی 2015 و تشرینی دوەمی 2016 ئەندامانی داعش 923 کردەوەی خۆکوژیان ئەنجام داوە.
وینتەر ڕایگەیاندوە داعش چەمکی شەهیدبونی کردوە بە پیشەسازییەک بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی کە زیاتر نزیکە لە فڕۆکەوانە ژاپۆنییەکانی کامیکازی وەک لە تیرۆریزمی ڕێکخراوی قاعیدە.
لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە 70% ی ئەو کردەوە خۆکوژییانەی باسکراون ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراویان تیادا بەکارهێنراوە و لە ڕێگایانەوە پێگە سەربازییەکان کراونەتە ئامانج بۆ ڕێگرتن لە پێشڕەوی زەمینی سوپاکان و زۆربەی خۆکوژەکانیش عێراقی و سوری بوون و تەنیا 20%یان بیانی بون کە زۆربەیان خەڵکی تاجیکستان و سعودیە و مەغریب و تونس بوون.
وەرگیڕانی: کامەران ئەحمەد
02-03-2017