لە سەرەتای دەستپێکردنی ڕزگارکردنی بەری ڕاست (رۆژئاوا)ی موسڵ تا ئێستا، 929 تیرۆریستی داعش کوژراون و 84 ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش تێکشکێندراون و سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش خراونەتە خوارەوە.
فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە موسڵ، ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەرەنجامی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی بەری ڕاستی (رۆژئاوا)ی موسڵی ڕاگەیاند.
رائید شاکر جەودەت، سەرکردەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ لە بەیاننامەکەدا وتویەتی:لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی بەری ڕاستی موسڵ تا ئەمڕۆ، 929 تیرۆریست کوژراون، 84 ئۆتۆمبیلی چەتەکان تێکشکێندراون، 3 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خراونەتەوە خراوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە کە:هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی بەری ڕاستی موسڵ توانیویانە 26 گوند و گەڕەک و فڕۆکەخانەی موسڵ ڕزگار بکەن، هەورەها توانیویانە کە 929 چەتەی تیرۆیستی دعش بکوژن، 84 ئۆتۆمبیلی چەتەکان تێکبشکێنن کە بریتیبوون لە ئۆتۆمبیلی ئاسایی و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو، سێ فرۆکەی بێ فڕۆکەوانیان خستوەتەوە خوارەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەشدا ئاماژە بەو کراوە کە:هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ 170 بۆمبی چێندراویان پوچەڵ کردوەتەوە و 30 پشتێنی بۆمبڕێژکراویشیان لەناوبردووە، جگە لەوانەش دەستیان گرتوە بەسەر 48 میوانخانە و 4 تونێڵ و بڕێکی زۆر لە چەک و جبەخانە و مووشەکی جەنگی.
28-02-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,615 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!