Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📊 بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 8 هەزار کۆمپانیای وەهمی لەکوردستان هەن | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 8 هەزار کۆمپانیای وەهمی لەکوردستان هەن
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
لەم دیمانەیەی دواڕۆژدا، بەڕێوەبەری گشتی باج و خانووبەرەی هەرێم، ئاماژە به و رێکارە یاسایانە دەکات کە بۆ وەگرتنی باج دەگیرێنەبەر و دەڵێت رێگری دەکەین لە سەفەرکردنی ئه و خاوەن کۆمپانیایانەی باج نادەن.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووریوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم روونیدەکاتەوە، بەهۆی دواکەتنی بودجەی ساڵانەیان، کۆمپانیاکان بە بڕی یەک ملیار دینار سزادراون، دەڵێت نزیکەی هەشت هەزار کۆمپانیای وەهمی لە کوردستان هەن، هەروەها نزیکەی 600 کۆمپانیاش بەهۆی نەدانی باجەوە لە هەولێر و سلێمانی دراونەتە دادگا.
دواڕۆژ: چاکسازییەکان بۆ رێکخستنەوەی باج لە هەرێمی کوردستان بەکوێ گەیشتن و تائێستا رێژەی چەندی چاکسازییەکان جێبەجێکراون؟
کەمال وەرتی: چاکسازییەکان بە دیدگای ئێمە دەبێت لە کۆی سیستمی باج لە کوردستان بکرێت، تائێستا هەندێک چاکسازیمان کردووە بەڵام پێمانوایە بەشێک لە چاکسازییەکان پەیوەستن بە یاساو رێسا باوەکان و هەندێکی تریشیان پەیوەندییان بە میکانیزم و ئالیەتی ئامرازەکانی کارپێکردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی هەرێمەوە هەیە، ئێمە لە ماوەی رابردوودا کۆمەڵێک فەرمانبەر کە سەرپێچیان کردبوو، لێژنەی لێکۆڵینەوەمان بۆ پێکهێنان و رێکاری یاساییان بەرامبەر کرا و هەندێک لەوانە درانە دادگای نەزاهە و هەندێکی تریشیان رێکاری ئیدارییان بەرامبەر گیراوەتەوەبەر، بەڵام ئەوەی گرنگە ئه و چاکسازییانە بەردەوامیان دەبێت.
دواڕۆژ: ژمارەی ئه و فەرمانبەر و بەرپرسانە چەندە کە دراونەتە دادگا و چ جۆرە گەندەڵیەکیان کردووە و کەیسەکانیشیان بەکوێ گەیشتووە؟
کەمال وەرتی: ئەوانە ژمارەیەک لە فەرمانبەری باجەکان بوون، هەندێک کاری نایاساییان کردبوو، لەوانە بەشێکیان رێژەی وەرگرتنی باجی ساڵانەی خانوو و کۆمپانیایان کەمکردبووە، بەشێکی تریشیان باجیان زیاد وەگرتبوو، بۆیە ئێستا دراونەتە دادگا و لە قۆناخی لێکۆڵینەوەدان.
دواڕۆژ: ژمارەی ئه و کۆمپانیایانە چەندە کە بەهۆی دواکەتنی بودجە و نەدانی باجی ساڵانەوە دراونەتە دادگا؟
کەمال وەرتی: لە هەولێر 290 کۆمپانیا و لە سلێمانی 300 کۆمپانیا بەهۆی دواکەوتنی بودجەکانیان دراونەتە دادگا و لە ئەنجامی ئه و دواکەوتنەش بڕی یەک ملیار دیناریان وەکو غەرامەی دواکەتن لێ وەرگیراوە.
دواڕۆژ: ئێوە بەرنامەیەکتان هەبوو سەفەر له و کەسانە قەدەغە بکەن کە باج نادەن؟ ئه و بەرنامەیەتان جێبەجێکرد، ئێستا سەفەر لە چەند کەس قەدەغە کراوە؟
کەمال وەرتی: بەرنامەمان هەیە کە کۆمەڵێک پڕۆسەی ئیداری و رێکاری یاسایی دژی ئه و کەسانە بگرینەبەر کە باج نادەن، بەدڵنیایەوە ئه و بەڕێزانەی باج نادەن سەفەریان لێ قەدەغە دەکرێت، بەڵام ئەوە دوای ئەوەی کە هەندێک رێکاری یاسایی دژیان دەگیرنەبەر.
دواڕۆژ: بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەکانمان، لە کۆی 25 هەزار کۆمپانیا نزیکەی هەشت هەزاریان باج نادەن، جگە لە رێگریی لە سەفەرکردن، چ رێکارێکی تری یاسایی بۆ وەرگرتنی باج دەگرنەبەر؟
کەمال وەرتی: راستە نزیکەی 25 هەزار کۆمپانیا تۆمارکراون، بەڵام لە کۆی ئه و ژمارەیە 18 هەزار کۆمپانیا مەلەفیان هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و نزیکەی هەشت هەزار کۆمپانیاش هیچ مەلەفێکیان نییە و زۆربەیان کۆمپانیای وەهمین و بۆ مەبەستی تایبەت دروستکراون، لەوانە بۆ داخیل بوون لە تەندەرین یاخود هاوردەکردنی کاڵای تایبەت یاخود بۆ وەرگرتنی ناسنامەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی یاخود بۆ وەگرتنی فیزای وڵاتان، بەڵام ئه و کۆمپانیا وەهیمانە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لێ بەرپرسە، چونکە هەر کۆمپانیایەک ئەگەر بۆ ماوەی سێ ساڵ خەسارەتی هەبوو، پێویستە پاکتاوبکرێت و نەینێرن بۆ باجەکان، ئه و مەفەلە مەلەفێکی گەورەیە و چارەسەرکردنێکی یاسایی پێویستە.
دواڕۆژ: ئه و پاداشتەی کە ساڵی پار سێ مانگ جارێک بە فەرمانبەران دەدرا، بڕیارێک هەبوو کە بڕەکەی زیاد بکرێت و ماوەی مانگەکانیش کەمبکرێتەوە؟ ئه و بڕیارە ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت؟
کەمال وەرتی: بەڵی بڕیاردراوە کە رێژەکەی زیادبکرێت و ماوەی مانگەکانیش کەمبکرێتەوە، پاداشتەکە لە سێ مانگەوە دەکرێتە دوو مانگ و رێژەکەشی لە 100 هەزار دینارەوە دەکرێتە 120 هەزار دینار، ئه و بڕیارە لەلایەن بەڕێز بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەرچووە و لە 1ی کانوونی دووەمی 2017ەوە جێبەجێ دەکرێت.
دواڕۆژ: بۆچی لە کوردستان باج کەم وەردەگیرێت، ئه و کێشەیە پەیوەندیی بە چیەوە هەیە؟
کەمال وەرتی: هۆکارەکان زۆر و فرە رەهەندن، یەکێک لەوانە کەمی کادری شارەزا و پسپۆڕە، هەروەها بوونی بیرۆکراتیەت و رێکاری ئاڵۆز، لەگەڵ نەبوونی چاوێری و بەدواداچوونی ورد و نەبوونی روئیایەکی فراوان لەلایەن حکومەتی هەرێم، ئەوانە هەمووی هۆکارن، بۆیە کۆی سیستمی باج لە کوردستان لەژێر پرسیاردایە و پێویستە گۆڕانکاریی بکرێت، خۆشبەختانە حکومەتی هەرێم دەستیکردووە به و گۆڕانکاریانە و ئێستا لە رێگەی تیمی شارەزایانی لوبنانیەوە گۆڕانکاریی لە کۆی سیستمی باج لە کوردستان دەکرێت.
دواڕۆژ: لە ساڵی 2014 دا بڕی باج 200 ملیار دینار و لە 2015 دا بڕەکەی زیادبوو بۆ 210 ملیار دینار، لە ساڵی 2016دا ئه و رێژەیە چەندی زیادبووە و ئایا بۆ ئەمساڵ بەهۆی ئه و گۆڕانکاریانەوە رێژەکە زیاتر دەبێت؟
کەمال وەرتی: لە ساڵی 2016 دا کۆی باج نزیکەی 200 ملیار دینار بووە، بەڵام ئەگەر ئه و نەخشەڕێگایە جێبەجێ بکرێت ئەوا رێژەی باج زیاد دەکات نەک کەم، هەرچەندە ئەمساڵ کۆمەڵێک کۆمپانیا ئیفلاسیان کردووە، هەروەها کۆمەڵێک کەس وەکو پێویست داهاتیان نییە. لەلایەکی ترەوە نرخی خانوو بە رێژەی 50% کەمبۆتەوە، بەڵام پاڵپشت به و نەخشەڕێگایەی هەمانە، هەوڵ دەدەین رێژەی باج زیاد بکەین.
دواڕۆژ: چۆن مامەڵە لەگەڵ ئه و کۆمپانیایانە دەکرێت کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک مۆڵەتی کۆمپانیا و کاریان نوێ ناکەنەوە؟
کەمال وەرتی: سەرەتا هەموو کۆمپانیا و خاوەن کارێک ئاگاداردەکرێنەوە، دواتر ئەگەر نەهاتن ئەوا تەقدیری ئیدارییان بۆ دەکەین، بەڵام ئەگەر هەر ئامادەنەبوو بێت ئەوا وەکو کۆمپانیاکانی تر سەفەریان لێ قەدەغە دەکرێت. هەرچەندە ئێمە کێشەیەکی ترمان هەیە ئەویش ئەوەیە تائێستا لە کوردستان کار بە یاسای ژمارە 113ی ساڵی 1982ی باج لە عێراق دەکرێت، ئه و یاسایە کۆنە و رێگریی زۆری بۆ دروستکردووین و بەنیازین لەگەڵ کارابوونەوەی پەرلەماندا یاساکە هەمواربکەینەوە.
دواڕۆژ: دەوترێت ئێوە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەوە ژمارەیەک فەرمانبەرتان گواستووەتەوە، ئه و دەنگۆیانە راستن؟
کەمال وەرتی: هیچ فەرمانبەرێک لەسەر خۆپیشاندان و بۆچوونی ئازاد سزانەدراوە، بەڵکو گواستنەوەی فەرمانبەران لەسەر ئەنجامنەدانی ئەرکەکانیان بووە، نەک خۆپیشاندان.
دواڕۆژ: جگە لە زیادکردنی باج لەسەر زێڕەنگەران، بەنیازن باج لەسەر چ پیشەیەکی تر زیاد بکەن؟
کەمال وەرتی: تەنیا نزیکەی 15% ی باج لەسەر پیشەی زێڕەنگەران زیادکراوە، شایەنی ئەوە نییە باسبکرێت، چونکە پێشووتر زۆر کەم بوو، بەڵام بەدڵنیایەوە باج لەسەر پیشەی پزیشکان و هەندێک لە فیتەرەکان و دەرمانخانە و هەموو ئەوانە زیاد دەکەین کە باجی کەمیان لێ وەردەگیرێت، ئەوە دوایی دیراسەی دەکەین و باجەکە بە قۆناغبەندی لەسەریان زیاد دەکرێت. مەبەست لە زیادکردنی باج سزادانی خاوەن کۆمپانیا و خاوەن کار نییە، بەڵکو رەخساندنی دەرفەتی یەکسان و دادگەرییە، بۆیە داواکارین لە راگەیاندنکاران و کەناڵەکان هاوکاریمان بکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە باج، چونکە ئه و کارانەی ئێمە دەیکەین بۆ خزمەتی گەل و بۆ چاککردنی باری شانی حکومەتە. هاوکات رێکخستنەوەی باج واتە بەهێزکردنی دەوڵەت و دابینکردنی دادگەریی کۆمەڵایەتی، چونکە ئەگەر باج وەکو خۆی وەربگیرێت ئه و هەموو ملیۆنێر و میلیاردێرە بە ئاسانی دروست نابێت، ئەگەر سیستمێکی رێکوپێک هەبێ بۆ وەرگرتنی باج ئەوا رێگریی لە دەوڵەمەندبوونی نایاسایی دەکرێت.
21-02-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 21-02-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️21-02-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عیسا عەبدولقەهار
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-02-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ گەندەڵی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 21 2017 7:58PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 21 2017 8:00PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,682 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,125 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574