21-02-2017
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- دادگای شارۆچکەی (بازیت)ی سەربە شاری
ئاگریئاگری لە باکوری کوردستان، سزای زیندانیکردنی بەسەر
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپەدا سەپاند. دادگاکە بە تاوانی سوکایەتیکردن بە نەتەوە و کۆماری تورکیا، حوکمی پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ دەمیرتاش دەرکرد.
[1]
-
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی
پارتی دیموکراتی گەلانپارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەندامێتی پەرلەمانی تورکیا دەرکرا.
[1]
-
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و فرانسوا هۆلاند سەرۆکی فەرەنسا، لەکۆشکی ئەلیزێ-ی ئه و وڵاتە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبونەوە. دوای کۆبونەوەکە هۆلاند و بارزانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەپشتیوانی وڵاتەکەی کردەوە بۆهەرێمی کوردستان.
[1]
- سەروان سابیر، لەکۆمپانیای کوردستان بۆرسە، بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەبازاڕی شاری هەولێر، بەخەندان-ی وتئێوارەی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە126 هەزارو 450 دینارە،بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 127 هەزار و 100 دینار بوو.
[2]
- لە گوندی زەرگەی ڕۆژئاوای شارۆچکەی
خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، دوو بۆمبی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا تەقییەوە، لە ئەندجامدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو، پێشمەرگەیەک و سەربازێکی سوپای عێراقیش برینداربوون.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و ڕاگەیەنراوێکی لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاگەیەنرانەکە لە کۆبوونەوەکەدا باسی کەمکردنەوەی خەرجیەکان کراوە، ئەوەش بە کەمکردنەوەی فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکان و نەهێشتی مووچەی نایاسایی.
- چەتەکانی
داعشداعش هێرشێکیان کردە سەر گوندی سوەیدییەی گەورە، لە لایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرپەرچ درانەوە و تێکشێندران
[3]
-
ئیدریس بالوکەنئیدریس بالوکەن نوێنەری شاری
ئامەدئامەد لە پەرلەمانی تورکیا جارێکی تر لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرایەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان