- شارۆچکەی #پێنجوێن#ی سەر بە پارێزگای #هەڵەبجە# پێنج ڕۆژی بەفراوی بەڕێکرد و کۆی گشتی بەفربارینی ئەمساڵی ناوچەکەی گەیاندە (158) سانتیمەتر و کەشناسی پێنجوێنیش، ئاشکرایدەکات کە شەوی ڕابردوو، نزمترین پلەی گەرما تۆمارکراوە کە (14) پلەی سەدی ژێر سفر بووە.[1]
- فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردوومان دەکەن.
- تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی داواکارانی گشتی لە شارۆچکەی وێرانشار سەربە پارێزگای #ئورفا#لە باکوری کوردستان ڕوویدا و بەهۆیەوە لانی کەم دوو کوژراو و 10 برینداری لێکەوتەوە.[2]
-سەدان خۆپیشاندەری #ڕەوەندی کوردی# لە شاری میونخی ئەڵمانیا بەرامبەر بە بەشداریکردنی مەسعود بارزانی لە کۆنگرەی میونخ، #بارزانی# خۆپیشاندانیان کرد و داوایانکرد ئەڵمانیا جێبهێلێت. خۆپیشاندەران وێنەی ڕۆژنامەنوسە تیرۆرکراوەکانی هەرێمیان بەرزکردەوە و داوایانکرد بارزانی ئەڵمانیا جێبهێڵێت، هەروەها خۆپیشاندەران بارزانی و حزبەکەیان بەهۆکاری پەکخستنی #پەرلەمان# و بردنی داهاتی نەوت تۆمەتبارکرد. ئاماژەیان بەوەشکرد بارزانی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی کۆتایی هاتووە و مافی ئەوەی نیە بەناوی هەرێمی کوردستانەوە بەشداری کۆبونەوەو کۆنگرەکە بکات و شاندی یاوەری بارزانیشیان بەحزبی وەسفکرد. خۆپیشاندەران داواشیان کرد گەمارۆی سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن #پارتی دیموکراتی کوردستان# و کۆتایی بێت.[3]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,980 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!