جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 200 دۆنم زەوییان لە سلێمانی لە دەست کەسانی دەستڕۆیشتوو بۆ موڵکی گشتی گەڕاندووەتەوە و دەشڵێت، بەردەوام دەبن.
#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 14ی شوبات لە نوسینێکدا لە پەیجەکەی خۆی ڕایگەیاند، لەسەرەتاوە کە بڕیارماندا دەستبدەینە پرۆسەی گێڕانەوەی ئه و زەوی و موڵکانەی لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتوو و سەرمایەدارانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو، دەمانزانی پرۆسەیەکی ئاسان نییە و ئاستەنگی زۆرمان لەپێشە.
تاڵەبانی دەشڵێت، بەڵام بەسوربونمان لەسەر بڕیارەکە و پشت ئەستور بەیاسا لەقۆناغی یەکەمدا بەتەنیا لە#سلێمانی# 200 دۆنم زەویمان لەڕێی شارەوانی سلێمانیەوە گەڕاندەوە بۆ سەر موڵکی گشتی.
جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەشدەدات، هەمووان دڵنیادەکەمەوە کە لەناوچەکانی دیکەش بەردەوام دەبین.
14-02-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,461
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!