🏠 Destpêk
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Peywendî
ℹ️Derbare!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Zortir
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Derbare!|Pertûkxane|📅
🔀 Babet behellkewt
❓ Yarmetî
📏 Rêsakanî bekarhênan
🔎 Geranî wirid
➕ Nardin
🔧 Amrazekan
🏁 Zimanekan
🔑 Hejmarî min
✚ Babetî niwê
👫 Aras Ezîz Ebidulllla
sallî1962 leslêmanî ledaykbuwe. xwêndinî seretayî le (derbendîxan) û nawendî le (azadî) û amadeyî le (ezimer) leslêmanî tewawkrduwe. sallî 1986-1987 kolêcî pzîşkî bepleyi yekem û be astî (zorbaş) û sa
👫 Aras Ezîz Ebidulllla
📕 Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
👫 Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
👫 Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
📕 Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
📖 Kurtebas
Kurteyek leser Lur
📝 دەقی نامەی وازهێنانی ئازاد جوندیانی لە یەکێتی | Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap
☰ Zortir
⭐ Bo naw lîstî kokirawekan
💬 Rayi xot derbareyi em babete binûse!

✍️ Gorankarîyekanî babeteke!
🏷️ Metadata
RSS

📷 Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
🔎 Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
✍️✍️ Em babete baştir bike!
| 👁️‍🗨️ | 👂
دەقی نامەی وازهێنانی ئازاد جوندیانی لە یەکێتی
📝 Bellgenamekan

برایانی بەڕێزم کاک کۆسرەت و کاک دکتۆر بەرهەم جێگرانی سکرتێری گشتی یەکیێتی نیشتمانی کوردستانیەکیێتی نیشتمانی کوردستان
خوشک و برایانی بەڕێزی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی
خوشک و برایانی بەڕێزی ئەنجومەنی ناوەند
بە سڵاوی گەرم و برایانەوە.
بەرلەهەر شتێک ئەبێ ئەوە بەڕوونی بڵێم و بەئێوه و بە ئۆرگان و هەڤاڵانی ناوخۆی یەکێتی و هێزی پێشمەرگه و کەس وکاری شەهیدانی سەربەرز ڕابگەیەنم، کە ئەگەر جەنابی مام جەلالمام جەلال لەگەڵماندا لە کایەکەدا بووایە، سەرەڕای هەبوونی هەر سەرنج و ڕەخنەیەک، ئەم نامەیە هەرگیز نەئەنووسرا.
بەڕێزان... ئەمساڵ چل ساڵی ڕەبەق بەسەر پەیوەندی کردنم بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (کۆمەڵە)دا تێ ئەپەڕێ. لەماوەی ئه و چل ساڵەداو لە هەموو قۆناخەکانی خەباتی نهێنی شارو شاخ و قۆناخی دوای ڕاپەڕین و دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، بەقەد تواناکانی خۆم و بگرە پتریش لە تواناکانم، لە پێناوی ستراتیژی کوردایەتیدا، کە ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان بووە وەک پێشمەرگه و کادر و نووسەر و بوارەکانی تر لە ڕیزەکانی یەکێتیدا تێکۆشاوم. جگە لەمەترسیەکانی خەباتی نهێنی و ژیانی سەختی پێشمەرگایەتی بە غیابیش لەلایەن دادگا فاشیستیەکانی ڕژێم زیندانی هەتا هەتاییم بۆ بڕاوەتەوە.
هاوکات له و چل ساڵەی خەباتمدا شەرەفمەندبووم کە لەگەڵ دەیان و سەدان و بگرە هەزاران هەڤاڵی ڕێکخستنی نهێنی و پێشمەرگە و هاووڵاتیانی خەباتگێڕو دلسۆزی شۆڕش و کوردایەتیدا ئاشنابووم، کە ژمارەیەکی زۆر له و هەڤاڵ و هاوڕێیانەم شەهید یان کەمئەندام بوون. ئێستاو دواتریش هاوخەباتی و هاوسەنگەریم لەگەڵ هەموویان بۆ من ئەمڕۆو بەیانیش جێی شانازییە، هەربۆیە بە ئەرکی ئەخلاقی خۆمی ئەزانم کە لەم نامەیەشمدا درود بنێرم بۆ گیانی شەهیدانی سەربەرزی کوردستان و بۆ هەموو ئه و هەڤاڵانەش، کە خۆشبەختانە هێشتا لە ژیاندا ماون.
بەڕێزان.. بەدرێژایی تەمەنی تێکۆشانم لە ڕیزەکانی یەکێتیدا، دڵسۆزانه و سەر ڕاستانە کارم کردووە، لەوەش دیارتر هەر لە کۆنگرەی یەکەمینی یەکێتیەوە، کە هەڤاڵ مام جەلال کەوتە بەر هێڕشی ناڕەواو تا هەموو ئه و قۆناخ و ساتە وەختانەی کە لەناوخۆی یەکیێتیدا پیلان لە دژی یەکێتی و هەڤاڵ مام جەلال گێردراوە، من له و سەنگەرەدا وەستاوم کە سەنگەری بەرگریکردن بووە لە شکۆی یەکێتی و هەڤاڵ مام جەلال، کە لە هێندێ قۆناخدا ئه و لایەنگرییە بێ پەروایەی وەک من و کەسانی تریش باجی زۆری هەبووە، بەڵام من سڵم نەکردۆتەوە.
بەڕێزان. لەدوای دواهەمین نەخۆشکەوتنی هەڤاڵ مام جەلالەوە، کە بووە هۆی ئەوەی ئه و سەرکردە جێ متمانەیەی زۆرانمان بەهۆی بارە تەندروستییەکەیەوە لێمان داببڕێ و لەکایەکەدا نەمێنێ، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵانی ئاستی باڵاو مام ناوەنج و قاعیدەی یەکێتیدا، کەوتینە خۆمان تا شان بدەینە بەر ئه و ئیستحقاقانەی، کە قۆناخی غیابی کردەکی مام جەلال ڕوبەڕووی یەکێتیەکانی ئەکردەوە. ئامانجمان ئەوەبوو، کە یەکێتی بە شکۆی جارانیەوە بهێڵینەوە و هاوکات کۆک و ئاوێتە بێ بە ماناو دەلالەت و زەروریەتەکانی تێکۆشانی سەردەم و ئایندەخوازی.
بەداخەوە، ئه و هەڤاڵانەی کە بڕوامان بەوە هەبوو، یەکێتی سەر لەنوێ لەسەر بناغەی ڕەسەنایەتی مێژوویی خۆیی و مۆدێرنەترکردنی پێناسە بکەینەوه و بەرخورداری بکەینەوە بە شوناس و پەیکەره و گوتاری نوێ و وەک سەرەتاکانی دامەزراندنی بیکەینەوە بە نەک تەنیا دامەزراوەیەکی حزبی، بەڵکو بیکەینەوە بە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی ئەوتۆش، کە بە چەمکی نوێ و ڕوخساری نوێوە ببێتە مەکۆی کەمەندکێشکردنی نەوەکانی نوێی کوردستان و کوردایەتی. گەرەکم نیە لەم نامەیەمدا مێژووی قۆناخێک بگێڕمەوە، کە هێشتا تیایدا ئەژین و لێکەوته و جێکەوتەکانی لە نەش ونماو هەڵبەزو دابەزدان. بەڵکو تەنیا مەبەستمە بڵێم : بە داخەوە هەوڵی ئه و بەرە ناوخۆییە فرە ڕەنگ و فرە دەنگەی یەکێتی، کە ئامانجی بوو ڕێ لەوە بگرێ غیابی کردەکی مام جەلال ببێتە ئه و چاڵە مەترسیدارەی کە ئێستاکێ هەیە، دواجار ئه و ڕەوتە بەهۆی هەڵەکانی خۆیی و هەبوونی نەزعەیەکی بەهێزی تەصفەوییانە، به و ئامانجانە نەگەیشت، کە بۆی تێ ئەکۆشا. دیاریش نیە ئه و زیانانە چەندو چۆن ئەبن کە گومانم نیە لەوەی بەر یەکێتی ئەکەون، له و سۆنگەیەدا ئەوەی کە جێی ئاماژەی خێرایە ئەوەیە کە ئێستا یەکێتی بۆتە هێزێکی سیاسی پەرت پەرتی بێشوناسێکی دیارو بەرجەستەبوو، لەمەش مەترسیدارتر ئەوەیە کە ئێستا یەکێتی لەدەستێکی ئەمین دانیە و هەموو خوێندنەوه و ئاماژەکانیش ئەوەنیشان ئەدەن، کە لە داهاتووشدا ناکەوێتە دەستێکی ئەمینی ئەوتۆ کە کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگەکانی بێت.
بەڕێزان، گەرەکمە بە ڕوونی ئەوەش بڵێم، ئەوەی من و سەدان و هەزارانی وەک منی لە یەکێتی دڵکرمێ و دڕدۆنگ و نامۆ کرد، ئه و هەڵوێستە تەماوی و ناڕۆشن و گوماناوییەیە، کە لانی کەم لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر بە کڕۆکی ئامانجە ڕزگاریخوازیەکەی یەکێتی و مافی چارەنووس (چارەی خۆنووسین) هەیەتی، کە ئەویش سەربەخۆییە. ئه و ناڕۆشنی و گوماناوی بوون و هەڵگەڕانەوەیە له و ئامانجە لەمێژینەی کوردایەتی، بە هەموو ئه و بڕو بیانووانەش کە بۆ خۆدزینەوە له و ئامانجە پڕوپاگەندەی پێوە ئەکرێ جێی پەسندی هەزاران تێکۆشەر نەبووه و نیە، کە بەشانازییەوە منیش له و بەرەیەدام کە دژی سیاسەتی بەتاڵکردنەوەی کوردایەتیە لە ناوەرۆکی سەربەخۆیی.
بەڕێزان.. لەلاێکی دیکەوە، یەکێتی کە لە مێژووی دێرینی خۆیدا هێزێکی دەستپێشخەرو کاریگەربوو، خۆی وەک هێزێکی جەماوەری پێناسە کردبوو، بەداخەوە چەندین ساڵە ئاراستەی بەرژەوەند خوازو بازرگانکار تیایدا نەش ونمای کردووه و فراوان بووە، بە ئەندازەیەک کە ئێستا لەبری ئەوەی ئاراستە فیکری و سیاسیەکانی لەیەکتر جیا بکەیتەوه و بیانناسێنی، هەر کەسێک ئەتوانێ زۆر بە ئاسانی ئاراستە بەرژەوەند خوازەکان و تەحالفاتی بەرژەوەندی و بازرگانی تیایدا بدۆزیتەوە، لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە ئێستا هاوپەیمانی ئه و دەسته و تاقم و گروهانە کەخەریکی کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵاتی یەکێتین تا سامان و سەرمایە کەڵەکە بکەن و دووانەی دەسەڵات و سامان، کە هەر یەکەیان (واتا دەسەڵات و سامان) ئەویتر بەهێز ئەکاو ئەویتر ئەپارێزێ تا لەناو یەکێتیدا لەنێوان چەند گروپێک دابەشی بکەن. کادرو ئەندام و دەنگدەرو لایەنگرانی یەکێتی بە ڕوونی هەبوونی ئه و ئاراستەیە ئەبینن و ئەزانن و ڕۆژانە لەناو کۆڕو مەجلیسە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان و لە میانی دەردە دڵەکانیاندا بەبەردەوامی باسی ئەکەن.
کۆنتڕۆڵ و قۆرخکردنی یەکێتی، بەمەرامی گرتنە دەستی هەژموونی دووانەی دەسەڵات و سامان، بە تایبەت دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال، هەموو شێواز و وەسیلەیەکی بۆ گیرایە بەر، بە نەخۆشی مام جەلال و بگرە بە جەستە ماندوو شەکەتەکەیەوە. هەموومان بیرمانە لە ساتە وەختی نەخۆشکەوتنیەوە، دەیان جار نەک تەنیا جەماوەری کوردستان و یەکێتی بگرە جەماوەری کوردستان و عیراقیش راستیان لەگەڵ نەئەوتراو بێ بڕیارو ئاگاداری حزب یان بێ بڕیار و ئاگاداری دەوڵەتی عیراق، کە مام جەلال سەرۆک کۆماری بوو، کەیسی نەخۆشیەکەی بە شێوەیەکی ناڕەوا بەکار ئەهێنرا و لە هەردوو جێگری سکرتێرو زۆرینەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەشاردرایەوه و دنیاشیان پڕ کردبوو لە دەستەواژه و سیناریۆی عاتفیانە، تا جەماوەری یەکێتی دەستەمۆو ناچار بە بێ دەنگی بکەن.
ئایا ئەوانەی وایان ئەکرد ئامانجیان ڕێزگرتن بوو لە مام جەلال، یان بەکارهێنانی نەخۆشیەکەی بوو بۆ خۆدزینەوە له و ئیستحقاقانەی کە لە لاێکەوە دەستووری بوون لە ئاستی دەوڵەتداو لە لایەنی حزبیشدا پەیڕه و ئەی سەپاندن ؟ باڵێکی حزب گەمەی سیاسی به و کەیسەوە ئەکرد و لایەکیش، گەرچی ناڕازی بوو، بەڵام بێدەنگەی لێ ئەکرد. من ئەمەوێ لەم بارەوە سەرنجتان بخەمە سەر یەک بابەت، بەدرێژایی نەخۆشکەوتنی مام جەلال هیچ ڕاپۆرتێکی ڕەسمی تیمەکانی چارەسەری ئەمێرجنسی بەغدا، کە تیمی عیراق و دواتر ئێرانیش بوون، هەروا ڕاپۆرتی تیمی نەخۆشخانە ئەڵمانیەکەش کە ماوەیەکی زۆر دوورودرێژ چارەسەریان ئەکرد نەخراوەتە بەردەم ڕای گشتی یەکێتی یان بەردەم ئۆرگانە باڵاکانی یەکێتیش.
هەموومان ئه و سەردەمە تەنیا گوێ بیسی لێدوانی ئەم یان ئه و ئەبووین لەبارەی تەندروستی مام جەلال، بێ ئەوەی هیچ شتێک ڕوون ببێتەوە کە ئایا سەرکردەکەمان توانای نزمترین ئاستی بەڕێوەبردنی حزبەکەی ماوە؟ ئەوەی سەیرە دامەزراوە دەستوورییەکانی عیراق و حزبە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی بەغداو عیراقیش لەبەرامبەر ئه و گەمە سیاسیەی لەسەر حسابی تەندروستی مام جەلال بەڕێوە ئەچوو، خۆیان بێدەنگ کردبوو.
من ئەوساو ئێستاش گومانم هەیە کە ئه و خۆبێ دەنگ کردنە تەنیا تەعبیرێک نەبوو لە ڕێز و خۆشەویستی و وەفا بۆ مام جەلال، ئەگەری ئەوە زۆرە کە لە پشت پەردەوە زۆر ڕێک کەوتنی سیاسی گوماناوی، بە تایبەت لە بەغدا لە ئارادابووبێ، کە ڕەنگە داهاتوو ئەوەمان بۆ ساغ بکاتەوە. واز لەوەی بەغدا دێنم و دێمەوە سەر دەرهاوێشتەکانی ئه و جۆرە ڕەفتارو سیاسەتە لەگەڵ کەیسی نەخۆشی مام جەلال.
جارێ بەر لەهەموو شتێک ئه و دەسەڵاتانەی کە بە پێی پەیڕه و لای سکرتێری گشتین، ئەبووایە هەر بە پێی پەیڕه و بدرێنە دەست جێگری یەکەم و دووەمی سکرتێری گشتی، بەڵام وا نەکراو بەشێوەیەکی پێچەوانەی پەیڕه و ئه و دەسەڵاتانە بە کردەوە کەوتنە دەست ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی، ئەمیش ژمارەیەکی جێ بڕوای خۆی لە بازنەی خێزانی و کەسانی تر، کردە هاوکار یان هاوبەشی پراکتیزەکردنی ئه و دەسەڵاتانە، کە هەم لای ئەوبوونی دەسەڵاتەکان و شەریکە بەشە دەستنیشانکراوەکانیشی، پێچەوانەی پەیڕه و بوو بە تەواوەتی هیچ جۆرە شەرعیەتێکی نەبووه و نیە. زۆر ڕێگە هەبوون بۆ ئەوەی یەکێتی لەم بەڕێوەبردنە ناشەرعیە بپارێزرێ، لەوانە کۆنگرە، کە پلینۆم دوا ماوه و مۆڵەتی شەرعیەتی بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە دیارکردو لیژنەی باڵاش بۆ ئامادەکاری پێک هێنراو کارەکانی خۆشی تەواوکرد، بەڵام بە سیناریۆیەکی سەراپا گوماناوی و ناشەرعی ڕێگە لە بەستنی کۆنگرە گیراو بەمەش تەواوی کۆمیتەی سەرکردایەتی، بێ هیچ هەڵاوێردێک کەوتە قۆناخی لەدەستدانی شەرعیەتەوە. کاتێک جێگری دووەمی سکرتێری گشتی لە لێدوانێکدا دانی بە ناشەڕعی بوونی سەرکردایەتی نا بەهۆی دواخستنی کۆنگره و کۆتایی هاتنی ئه و مۆڵەتەی کە پلینۆم دابووی بۆ بەستنی، لایەنگرانی ناشەرعی بوونی کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئیمکانیەتەکانی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر و دەزگا میدییایەکانی یەکێتی بە توندترین شێوە کەوتنە تۆمەت بەخشینەوە بە جێگری دووەمی سکرتێری گشتی، کە ئامانجیان له و شاڵاوەی پڕوپاگندەیە تەنیا جێگری دووەم نەبوو، بەڵکو ئەمەشیان وەک وەسیلەیەک بەکارهێنا تا هیچ کەسێکی تر لەناو ڕیزەکانی ڕێکخستندا جورئەت نەکا، باسی کۆنگرە و دواجار ئیستحقاقەکانی کەیسی نەخۆشکەوتنی مام جەلال بکا. ئه و سەردەمە زۆر نموونەیی بوو تا یەکێتیەکان لەبەرامبەر سیناریۆکانی ناشەرعی کردنی یەکێتی بووەستنەوە، بەداخەوە ئێمەمانانی ناو مەکتەبی سیاسیش، کە لایەنگری بەستنی کۆنگره و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بووین لەڕێی کۆنگرەوە، جگە لە ناڕازیبوونێکی بێ کردار هیچی ترمان نەکرد.
لە لایێکی دیکەوە، یەکیێتی بەهۆی هەوڵ و سیاسەتی قۆرخکردن و گۆڕینی ئاراستەی ئیدارەدانی یەکێتی بەره و سەپاندنی پەیکەرەیەکی بنەماڵەیی بۆ ڕێبەرایەتی و بڕیاروەرگرتن، بنەمافەلسەفییەکانی خۆی پایماڵ کرد و یەکیێتیان له و پرەنسیپ و بنەماو بەهایانە هەڵگێڕایەوە، کە لەسەری دامەزرابوو.
خاڵێکی تر، کە جێی لەسەروەستانە ئەوەیە ئێستا لەناوریزەکانی یەکێتی و جەماوەریشدا قسه و باس لەسەر ئەوەیە کە هێندەی یەکێتی وەک حزب و پرۆسە سیاسیەکەی خراوەتە خزمەتی بەرژەوەندی بازرگانی و صفقاتەکانی نەخراوەتە خزمەتی بەرژەوەندییە سیاسیە حزبی و نەتەوەیی و نیشتمانیەکان، ئه و بەرژەوەندییە بازرگانیە بواری جیاجیای گرتۆتەوە لە نەوتەوە بگرە بازرگانی قۆرخکراوی جگەره و دەرمان و سۆنەری سنوورەکان و بازرگانی ناشەرعی هێنان و بردنی دەستی کاری بیانی. بێ ئەوەی زۆربەی ئه و داهاتانەی له و بازرگانیە دەست ئەکەوێ بخرێنە خزمەتی هاووڵاتیان یاخۆ بخرێنە خزمەتی کادر و ئۆرگانەکانی یەکێتی.
بەواتایەکی تر و ڕوونتر ئێستا لەناو یەکێتیدا تۆڕێک لە کۆمپانیا و گروپی بازرگانی ئەم و ئه و بڵاوبۆتەوه و سیمای کارتلێکی لە نێوان کۆمپانیاو بەرژەوەندییە بازرگانییەکان بە حزبەکە بەخشیوە و ڕۆژدوای ڕۆژ سیماو مۆرکی حزبایەتی (مۆدێرن و نامۆدێرن) یەکیێتی کاڵ و کاڵتر ئەبێتەوه و زۆربەی زۆری جەماوەری یەکێتی و کادرەکانیشی ئه و ڕاستیە باش ئەزانن، کە یەکێتی لەبری ئەوەی حصرا وەسیلەی تێکۆشان و کوردایەتی بێت، ئێستا زۆرتر بۆتە وەسیلەی زامن کردنی بەرژەوەندییە بازرگانی و مالیەکانی دوسێ گروپی دەستڕۆیشتوو. ئەمە ئه و ڕاستیەیە کە هەموو یەکێتیەکان ئەیزانن و بە ئاشکراش باسی ئەکەن، ڕەنگە گەڕانێکی خێرا بەناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و هەروا سایتەکان بەس بێت بۆ ئەوەی لەوە بگەین، کە قاعدەی یەکێتی ئەم دۆخەی بەکاڵاکردنی یەکێتی ئەزانێ و ئەبینێ.
دڵنیام کە باسکردنی هەموو ئه و لادانانەی لە یەکێتیدا، بەتایبەت دوای نەخۆشکەوتی بەڕێز مام جەلال بەدەستی ئەنقەست و بەمەبەستی قۆرخکردن و ڕکێفکردنی یەکێتی ڕوویانداوه و بەشێوەیەکی خێرا لەپەرەسندندان، سەدان لاپەڕەی پێویستە.
کە من دڵنیام زۆری پێ ناچێ کاتێک بەرژەوەندی قۆرخکارانی ناو یەکێتی بە توندی لەسەر دەسەڵات یان صفقات بەریەک ئەکەون، هەموو ئه و زانیارییانەی ئێستا نهێنین و دەستاودەست ئەکەن، ئاشکرا ئەبن و هەمووان تێ ئەگەن کە چ وێرانیێک لەناو یەکێتیدا ڕوویداوە. کە بەداخەوە منیش و زۆر لە هەڤاڵانیش ویستمان پێش به و ڕووداو و لادانانە بگرین بەڵام لەبەرامبەرماندا، بە تایبەت بەرامبەر بە من ڤیتۆو دژایەتیکردن پەیڕه و ئەکرا.
ئێستا دێمە سەر جەوهەری نامەکەم و ئەمەوێ بە هەموو لایەکتان ڕابگەیەنم، کە ئەمڕۆ، دوای چل ساڵ لە هاوڕێگە بوون لە گەڵتاندا، بڕیارم داوە ژیانی (حزبایەتی) جێبهێڵم و شێوازی تر بۆ سیاسەتکردن و کوردایەتی بگرمە بەر، بێ ئەوەی بۆ یەک تاکە ڕۆژیش لە ئەرکی کوردایەتی داببڕێم یان سارد ببمەوە، لای من چەمکی کوردایەتی یەکسانە بە چەمکی سەربەخۆیی کوردستان کە زۆر پێشووتریش وتوومە و لێشی دانابڕێم. بۆیە ڕایئەگەیەنم، کە لەنووسینی ئەم نامەیەوە، هەر جۆرە پەیوەندیێکی حزبی و سیاسیم لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتایی پێ دێ، هیواخوازم دوای ئەوەش شەرەفمەند بم بە پاراستن و بەردەوام بوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانم لەگەڵ یەکەیەکەتان و هەموو هەڤاڵان و پێشمەرگه و کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان. هاوکات هیوادارم هەمووتان تەندروست بن و لە ژیانی شەخسیتاندا سەرکەوتوو بن.
ڕێزی زۆرم بۆ هەموو لایەکتان و هەمیشە لەشساغ وشادمان بن.
ڕێزی زۆرم بۆ هەموو لایەکتان و هەمیشە لەشساغ وشادمان بن.
ئازاد جندیانی[1]
(ئازاد عبدالوهاب محمدعلی) ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
09-02-2017

⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Serçawekan
[1] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
🖇 Babete peywestkrawekan: 3
👫 Kesayetîyekan
1.👁️ئازاد جوندیانی
☂️ Part û Rêkxirawekan
1.👁️دەزگای زانیاری
📅 Rêkewt u Rûdaw
1.👁️09-02-2017
📂[ Zortir...]

⁉️ Taybetmendîyekanî babet
🏷️ Pol: 📝 Bellgenamekan
📅 Publication date: 09-02-2017
📄 Corî dokumênt: ⊶ Zimanî yekem
🗺 Ulat - Herêm: ⬇️ Başûrî Kurdistan
🌐 Ziman - Şêwezar: 🏳️ K. Başûr

⁉️ Technical Metadata
©️ Xawenî em babete be supasewe, mafî billawkrdineweyî be Kurdîpêdiya bexşiywe!
✨ Kwalîtîyi babet: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Xirap👎
✖️
 40%-49%
Xirap
✖️
 50%-59%
Xirap nîye
✔️
 60%-69%
Mamnawendî
✔️
 70%-79%
Zor başe
✔️
 80%-89%
Zor başe👍
✔️
 90%-99%
Nayab👏
99%
✔️
Em babete lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Feb 11 2017 4:32PM tomarkirawe
✍️ Em babete bo diwacar lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Feb 11 2017 4:56PM baştirkirawe
☁️ Nawnîşanî babet
🔗
🔗
👁 Em babete 3,401 car bînrawe

📚 Pertûkxane
  📖 Lînînîzım û Meseley Nî...
  📖 Dîwanî Mamosta Qane'e
  📖 Xom.. Ew wextey ballin...
  📖 Zortir...


📅 Krronolojiyay rûdawekan
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021


💳 Komekî Darayî
👫 Hawkaranî Kurdîpêdiya
💬 Bîrurakantan
⭐ Kokirawekan
📊 Amar Babet 380,861
Wêne 61,740
Pertk PDF 11,642
Faylî peywendîdar 49,028
📼 Video 182
🗄 Serçawekan 15,916
📌 Actual
Xom.. Ew wextey ballindem!
ŞÊRKO BÊKES
Helbest، 147 rûper
Nefel، 2004
Xom.. Ew wextey ballindem!
Hawrê Baxewan
le zimanî xoyewe:
nawî tewawm (hawrrê qadr resull)e.
le rojî 28î fêbriywerîyi sallî 1966 le gerrekî (goyje)î şarî slêmanî ledaykbûm.
her le slêmanî xwêndinî seretayî û amadeyî – rşiteyi wêjeyîm tewaw krduwe.
sallî 1984 çûmete beşî yasayi kolîjî yasa û ramiyarîyi zanikoyi musllî kurdistanî bindestî dagîrkerî êrraq. sallî 1986 behoyi beşdarînekrdin le rahênanî hawîneyi serbazîyi dagîrkerî be\'s, bomaweyi 2 sall le zaniko derdekrêm û sallî 1988 destmkrdewe be xwêndin û le sallî 1990da kolîjî
Hawrê Baxewan
Arîtma Mohammadî
Rûnakbîr، nuser، rojnamenus، çalakî medenî û syasîye ke le pêwendî be pris û kêşe syasî û medenîyekanî kurdistan û rojhellatî nêwerrast wtar û babet û lêkollînewe dekat، nawbraw takû îsta deyan wtar، babet û raportî lew pêwendyaneda bllaw kirduwetewe. Endamî serkirdayetî partî serbestîy rojhellatî kurdistane. Taku îsta wek nuserî çendîn rojname û mallperr û govar û blavok wtar û babetî nusîywe.
Arîtma Mohammadî le bware cyawazekanî komellayetî û syasî û hizrî çalake û nusîn û berhemekanî leber
Arîtma Mohammadî
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Y.Sıtalîn
Gorînî: N. T
1956
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kurteyek leser Lur
Amadekar : Wehîd Kemalî Îlamî
Pêşekî
Lurekan weku beşêkî gewre le pêkhatey komelgey Kurdewarî‌ u danîştwanî zincîre çiyaî dirêj ‌u pan‌ u berînî zagros, her le seretay destpêkirdnî jiyan‌u mêjuy nûsrawî şarstanîyet le dawênî şax‌u daxekan‌u deşt‌u dolekanî em cugrafiyayye jiyan ‌u be parastnî zewî ‌u kultur‌u zimanekeyan w...htd, rolêkî yekcar berçawyan heye le hemû biwarekanda nek tenha le nawçekanî dêrînî nêştecîbûnî xoyan, bigre le zor rûdaw‌u pêşhatî komelayetî, ramiyarî, abûrî, serbazî, k
Kurteyek leser Lur

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,281 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574