Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
نووسینی: الشيخ محمد نبهان بن حسين مصري
وە رگێرانی بۆ زمانی کوردی: ئاريان ئەحمەد مەلەک عەلی [1]
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
نووسینی: ئاری بێن مەناش
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
گەڵالەوێنەی روبەرگ: Jan – Kamil Rembisch
هەڵەچن: ئەحمەد سالح (ئەحمەد نیژاد). نەجیبە مەحمود
پێداچوونەوە: شاروخ حەسەنزادە
نۆرەی چاپ: یەکەم- سوید 1398
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
📕 قەرەج
نووسینی: سەلیم حەقیقی
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم
📕 قەرەج
👫 سەلیم حەقیقی
.... [1]
👫 سەلیم حەقیقی
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
بەرزان هەستیار
ڕۆژی 29.09.1983 و سەعات چوار و نیوی ئێوارە لە حەوشەی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی کۆڕێک بۆ مامۆستادیلان ساز کرا، کۆڕەکە وەک هاوڕێی ئازیزم کاکە هونەر دیلان هێنایەوە یادم بۆ خوێندنە
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
سەرخێڵ شێخ هاوڕێ
گەشەسەندنی تەریقەتی نەقشبەندی و ئیرشاد لەسەر دەستی شێخ عبدالکریم شەدەڵە لەدوای ساڵانی 1920 و پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ جوڵانەوەی هەقە بووە جێگەی هەڵوێستی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، دواجار
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه.
لەکوردستاندا بنەماڵەی باش و خراپ هەیە و بۆ بنەماڵە باشەکان و عالیمزادە و قۆناغ و خانەدانەکان و کوردەوارییەکان دەوترێت وەچاغزادەن یان وچاغیان ڕوونە، ئەگەریش کەس لەخانەو
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
💬 لەخاک ئەمین ترە
لەخاک ئەمین ترە
خۆڵ و ئاخ و خاک و گڵ کە مرۆڤ لێیانەوە خوڵقێنراوە، بۆیە مرۆڤ بۆنی خاک و خاکەڕایی زۆر خۆش دەوێت و هەموو مرۆڤایەتیش دوای مردنیان دەبنەوە بەخاک و خۆڵ و کورد دەڵێت(چاوی مرۆڤ تەنیا بەمشتێک
💬 لەخاک ئەمین ترە
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
لەتڕی لۆتی سازترە
لۆتی لەناوی پێغەمبەر لوتەوە هاتووە، میللەتەکەی گوێڕایەڵیان نەکرد و کاری لاقەکردنی یەکتریان(قوندان) پەیڕه و دەکرد، ئەوانەی لەدوای ئه و پەیامبەرەوە هەر کارێکی له و شێوەیان بکردایە خاس
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
👫 عیدۆ بابا شێخ بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد
عیدۆ بابا شێخ پەرلەمانتاری خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و برای بابا شێخی پێشووتری ئێزدیەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد.
تائیف گۆران پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم
👫 عیدۆ بابا شێخ بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سە
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
کەمال دڵشاد
👫 کەسایەتییەکان
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد بەیانەک
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📊 نوێترین زانیاری لەسەر چۆنییەتی مایەپوچبوونی سەرمایەدارەکەی سلێمانی | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

نوێترین زانیاری لەسەر چۆنییەتی مایەپوچبوونی سەرمایەدارەکەی سلێمانی
دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بەشێک لە خاوەنی نووسینگەکانی دراو گۆڕینەوەی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی و خاوەن قەرزەکان، زانیاری لەسەر چۆنیەتی قەرزداربوونی عوسمانی حاجی ساڵح بەبڕی 25 ملیۆن دۆلار و چۆنیەتی مایەپووچبوونی کۆمپانیاکەی دەخەنەڕوو.
سەردار سەنگاوی، تەمەن 49 ساڵ، خاوەنی نووسینگەی سەنگاو لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، سەبارەت بە رووداوی مایەپووچبوونی سەرمایەدارێک و دیارنەمانی 25 ملیۆن دۆلار، بۆ دواڕۆژ، وتی "ئەو پیاوەی رووداوەکەی بەسەرهاتووە ناوی (عوسمان حاجی ساڵح)ە و خەڵکی پێنجوێنە، لە ساڵی (1980)ەوە باوکی لێرە دوکانی هەبووە".
سەردار کە نووسینگەکەی بە تەنیشت کۆمپانیاکەی عوسمانی حاجی ساڵحەوەیە، سەبارەت بە کەسایەتی ئەو سەرمایەدارە، باسی لەوەکرد "ئەو زۆر جێگەی متمانە بوو پێشتریش باوکیشی وابوو، ئێمە مامەڵەی دۆلار بە دینارمان لەگەڵ دەکرد، بەهۆی متمانە و دراوسێ‌ دوکانیمانەوە جاری وا هەبووە پارەکەمان لێوەرنەگرتووە".
ئەو دەڵێت کە عوسمانی حاجی ساڵح کۆمپانیاکەی لە رووی ئەمنییەوە زۆر قایم بووە و چەندین قاسەی قایمی تێدابووە، بەهۆی متمانەکەشییەوە لەناو بازاڕی دۆلارەکە وەک قاسەی نووسینگەکان و بەشێک لە هاووڵاتیانیش وابووە.
سەنگاوی دەڵێت "هاووڵاتیان و کەسوکاریشی ئەوەی پارەیان هەبووە لەلای عوسمانی حاجی ساڵح دایان ناوە، چونکە نەیانوێراوە لە بانکەکان دایبنێن، جگەلەوەش ئەو تائێستا کارێکی هەڵە و جێگە گومانی نەکردووە".
خاوەنی ئەو نووسینگەیە کە 340 ملیۆن دیناری بە قەرز داوەتە ئەو سەرمایەدارە، سەبارەت بەوەی چۆن ئەو پارە زۆرەی دیار نەماوە کە دەوترێت 25 ملیۆن دۆلارە، وتی "کاک عوسمان کارگەی شیش و بینای مساتەحە و باخ و چەندین خانووی هەیە، رەنگە ئەو شتانەش نرخی ئەو کاتەیان بۆ نەکاتەوە کە کڕیویانە، جگەلەوەش بە وتەی خۆی زیاتر لە شەش ساڵە کارەکەیان لە زەرەردا بووە، خۆشیان لە کۆمپانیاکە چوار کەس بوون، ئەمە هۆکاری ئەم رووداوەیە".
سەنگاوی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو سەرمایەدارە چەکی بە پارەی نەقد کڕیوە و لەوەش زەرەری کردوە، دەشڵێت "ئێمەش و خەڵکیش تا رۆژی شەممەی رابردوو 4ی شوباتی 2017 بەو رووداوەمان نەزانیووە تا خۆی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی پێشتر من 340 ملیۆنم بە قەرز داوەتێ‌".
رۆژی شەممەی رابردوو عوسمانی حاجی ساڵح، خاوەنی کۆمپانیای بنەتوو لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی کە ئێستا لای کەسایەتی ناسراوی ناوچەی قەرەداغ (شێخ دلێری شێخ مستەفا) داڵدە دراوە، مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند، دوای ئەوەش بە سەدان کەس لە بەردەم کۆمپانیاکەی کۆبوونەوە و ئاشکرایان کرد کە قەرزیان لایەتی، وەک دەوترێت 25 ملیۆن دۆلار قەرزی خەڵکی لایە.
لەکاتی بەدواداچوونمان بۆ ئەم رووداوە چەندین کەسمان لە بازاڕی دۆلارەکە بینی کە باسیان لەوە دەکرد کە ئەو سەرمایەدارە زۆر جێگەی متمانەی خەڵک بووە و ئێستاش باوەڕ بەو رووداوە ناکەن.
بەشێک لەوانەی پارەیان لای ئەو سەرمایەدارەیە وەک خۆیان دەڵێن لە بازاڕی دۆلارەکە کار ناکەن، بەڵکو وەک ئەمانەت پارەیان لای داناوە، یەکێک لەو کەسانە ئاشکرای کرد کە خانووەکەی فرۆشتوە و 14 دەفتەر دۆلاری لای ئەو سەرمایەدارە بە ئەمانەت داناوە.
بەشێکی تر لەوانەی پارەیان لای ئەو سەرمایەدارەیە ئەوانەن کە بە قەرز پارەیان داوەتێ‌ یان لە رێگەی متمانەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردوە، زۆرترین پارەش وەک دەوترێت 150 دەفتەر دۆلاری بازرگانێکی بە ئەمانەت لابووە و جگەلەوەش بەشی 70 دەفتەر دۆلار تمەنی لە خاوەن نووسینگەیەکی بازاڕی دۆلارەکە بە قەرز وەرگرتووە و قەرزەکانی تر هی چەندین کەسن و لەو دوو بڕە کەمترن.
لەلایەکی دیکەوە، خەلیل مۆریاسی تەمەن 41 ساڵ و خاوەنی نووسینگەی ئەسکەندەر کە 15 ساڵە لە بازاڕی دۆلارەکە نووسینگەیان هەیە، سەبارەت بە رووداوەکە، وتی "ئەو پارە زۆرە ئەوە نیە بڵێی ئەم پیاوە 25 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیاکەی بووە و راستەوخۆ نەماوە، بەڵکو ئەم رووداوە بە چەند ساڵێک بەسەر ئەو سەرمایەدارەدا هاتووە".
وتیشی "ئەمە یەکەم حاڵەت و دوا حاڵەت نابێت کە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رووبدات، لە هەولێریش حاڵەتی لەو شێوەیە روویداوە بە قەبارەی بچوکتر، ئەمەش مانای ئەوە نیە بازاڕی دۆلارەکە لەناوبچێ‌، ئەو پارەیە وەک 250 دینار وایە بە نیسبەت بازاڕەکەوە".
خەلیل مۆریاسی، باسی لەوەشکرد "بەپێی ئەوەی گوێمان لێبووە لە (2008)ەوە ئەو سەرمایەدارە لە زەرەردا بووە و لەبەر کەسایەتی خۆی ئاشکرای نەکردووە و هەر هەوڵیداوە زەرەرەکەی پڕبکاتەوە، بەڵام دیارە زەرەرەکەی زیاتر بووە و رەنگە چەند کەسێک لەوانەی پارەیان لای بووە داوایان لێکردبێتەوە، ئەویش بۆ ئەوەی تووشی هیچ نەبێت مایەپووچبوونی خۆی راگەیاندوە".
رونیشیکردەوە "دەوترێت زیانەکانی بەشێکی بەهۆی کڕینی زەوی بە دۆنم و دانانی کارگە بووە کە ئێستا پارەی زۆر کەم دەکەن، لەگەڵ مامەڵەی ئاڵتون لە ئێران کە دەستی بەسەردا گیراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بازاڕی دۆلارەکە زۆر گەورەیە و وەک بانکێک وایە و ئەمنیەتیشی زۆر بە قوەتە، ئەگەر کەسێکی ئەو بازاڕە مایەپووچبوو مانای ئەوەنیە بازاڕەکە تێکبشکێت، بەڵکو پێوەی دیارنیە و ئەو رووداوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر مامەڵەکردنی ناو بازاڕەکە نەکردوە".
بەوتەی خاوەنی نووسینگەکانی دراوگۆڕینەوەی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، عوسمانی حاجی ساڵح لە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی پێش راگەیاندنی مایەپووچبوونەکەی بڕی دوو ملیار دیناری لە نووسینگەکان بە قەرز وەرگرتووە و دواتر مایەپووچبوونی خۆی راگەیاندوە.
مۆریاسی ئاماژەی بەوەشکرد "عوسمانی حاجی ساڵح متمانەیەکی زۆر گەورەی لە بازاڕەکەدا هەبوو، ئەو پارانەی لاشیەتی کەمێکی هی بازاڕە ئەوەی تری هی ئەو هاووڵاتیانەیە کە بە متمانەوە پارەیان لای ئەو داناوە".
تائێستا کەس نازانێت ئەو سەرمایەدارە کە لە کۆمپانیاکەی پارەی بۆ هاووڵاتیان هەڵگرتووە، بۆ سوودبەخشین بە کەسەکە و مامەڵە پێوەکردنی بووە، یاخود تەنها پارەکەی بۆ ئەو هاوڵاتیانە هەڵگرتووە.
بەشێک لەو کەسانەی کە پارەیان لای ئەو سەرمایەدارەیە، لە رێگەی دواڕۆژەوە باسیان لەوەکرد، کە داڵدەدانی عوسمانی حاجی ساڵح لەلایەن کەسایەتییەکەوە، بۆ ئەوەی سوڵحی کۆمەڵایەتی بۆ بکات و موڵکەکانی بفرۆشێت و دابەشی بکات بەسەر خاوەن قەرزەکان کارێکی زۆرباشە، دەشڵێن "باوەڕمان بەوە نیە لە رێگەی یاساوە قەرزەکەمان وەربگرین، بەڵکو ئەو سوڵحە بە باش دەزانین".
دواڕۆژ زانیویەتی کە لە چەند رۆژی رابردوودا چەند نوێنەرێکی خاوەن قەرزەکان سەردانی ماڵی شێخ دلێریان لە قەرەداغ کردووە کە ئەو سەرمایەدارەی داڵدەداوە و قسەیان لەگەڵ قەرزدارەکە کردوە و ئەویش پێی وتوون "چیم هەیە دەیفرۆشم و پارەکەی بەسەرتاندا دابەش دەکەم".
خاوەنی نووسینگەیەکی دراوگۆڕینەوەی بازاڕی دۆلارەکە کە 500 ملیۆن دیناری لای ئەو سەرمایەدارەیە و نەیویست ناوی بهێنرێت، بۆ دواڕۆژ ئەوەی خستەڕوو کە ئێستا متمانە لە بازاڕی دۆلارەکە نەماوە و کەس ناوێرێت بۆ چەند دەقەیەکیش 100 دۆلار بدات بە کەسێک، دەشڵێت "ئەو رووداوە کاریگەرییەکی زۆری کردۆتە سەر بازاڕەکە و نازانرێت ئەو پارە زۆرە چۆن قەرزدارە".
ئەو خاوەن نووسینگەیە، باسی لەوەشکرد "ئەوەی لامان سەیرە ئەگەر ئەو سەرمایەدارە، قەرزادارە بۆ پێشتر راینەگەیاند؟، بۆ رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە بڕی دوو ملیار دیناری بە قەرز وەرگرت و دواتر رۆژی شەممە مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند؟!".
عوسمانی حاجی ساڵح خاوەنی کۆمپانیای بنەتووە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی و لەگەڵ برایەکی و دوو ئامۆزای کاریان لەو کۆمپانیایە کردوە و دوای رووداوەکەش لە رێگەی میدیاکانەوە باسی لە مایەپووچبوونی خۆی کرد و ئەو موڵکانەشی خستەڕوو کە هەیەتی، ئەمەش بۆ ئەوەی بیانفرۆشێت و پارەکەی بەسەر خاوەن قەرزەکاندا دابەش بکات.
ئەو خاوەن نووسینگەیەی کە نەیویست ناوی بهێنرێت، داوای کرد ئەو سەرمایەدارە لەکاتی دانەوەی بەشێک لە قەرزەکان رەچاوی ئەوە بکات کە کێ‌ پارەی بە قەرز داوەتێ‌ و کێ‌ بە ئەمانەت لای داناوە، بۆ ئەوەی جیاوازی لە نێوانیاندا بکات و بزانێت چۆن پارەکە دابەش دەکات.
رۆژی شەممەی رابردوو 4ی شوباتی 2017، عوسمانی حاجی ساڵح، خاوەنی کۆمپانیای بنەتوو مایەپوچبوونی خۆی راگەیاند و دوای ئەوەش رووداوەکە هەڵایەکی زۆری لێکەوتەوە، ئەم رووداوە تائێستا گفتوگۆی نێوان کاسبکارەکانی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانییە و رۆژانە باس و خواسی لەسەر دەکەن.
- 10-02-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-02-2017
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مایەپووچ
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-02-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 10 2017 8:44PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 10 2017 8:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,983 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.134 KB Feb 10 2017 8:44PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 المذکرة في التجوید به ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چۆتە حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەوفەرمانە هەڵوەشێنرایەوەو کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. وە دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزوتنەوەی ئازادیخوازانی کورد
بەهادین نوری
کەمال دڵشاد
شانۆکار، ئەکتەر و شاعیرە، بەشداری لە چەندین شانۆ، فیلم و درامای کوردیدا کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە 14-01-1969 لەگەڵ هونەرمەندان: عەبدولی حەمەجوان، حەمەڕەشید هەرەس و کۆمەڵێکی تر دەستی کردووە بەکاری هونەری، زیاتر کارە شانۆیییەکان و کەمتر لە دراما تەلەڤزیۆنییەکان دەرکەوتووە.
ڕۆژی 01-12-2018 لە سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
کەمال دڵشاد
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێ.
ناوبراو لە کەشێکی گووماناویدا لە دوایی 4 رۆژ بێ سەروشوینی لە رێکەوتی 01-12-2016 تەرمی شوکری ئامێدی پەیامنێری کەی ئێن ئێن لەنزیک گوندێکی شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە.
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
فەرهاد بەیانەک
کۆڵبەرێکی کوردی،خەڵکی گوندی ماشکان پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی 30-11-2018 بە گوللەی هێزەکانی سوپای ئێران گیانی لە دەست داوە.
فەرهاد بەیانەک
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,966 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574