- هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و داواکردنی داوای سەربەخۆیی لە ئیسرائیل و بوون بە شەڕڤانی خانمێکی بریتانی بۆ یەکەمجار و جەختکردنەوەی ڕوسیا لە بەشداریکردنی کورد لە دانوستانەکانی سوریا و کوژرانی 118 منداڵی کورد لە ساڵی ڕابردوو لە تورکیا، دیارترین ئەو بابەتانەبوون میدیا جیهانییەکان ئەمڕۆ هەینی 10ی شوبات لەبارەی کوردەوە گرنگیان پێداوە. .
- سەرۆک کۆماری تورکیا، یاسای سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ گۆڕینی دەستوور پەسەندکردوو، بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی گشتی لەسەری ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد.
- وابڕیارە وەفدێکی نێودەوڵەتی کە لەژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی ئەوروپاو مامۆستاو کەسانی ئەکادیمی پێکدێن، سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان-ی ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بکەن لە دورگەی ئیمرالی.
- لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ بۆ یەکەم جار دوای ڕزگارکردنەوەی، دوو تەقینەوە ڕوویاندا و بە هۆیانەوە ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
- شەڕڤانانی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات هەشت خۆکوژی داعشیان کوشت لە ڕەقە، کە دەیانویست خۆیان بگەیەننە سەنگەرەکانی شەڕڤانان و خۆیان بتەقێننەوە.
- بۆ سێیەمین ڕۆژ خۆپیشاندان لە بەردەم کۆمپانیای (گۆڵف ویستۆن) لە گوندی (بێسات) سەربە شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک بەردەوامە لەلایەن شۆفێرانی بارهەڵگرەوە دژی بڕیاری دوورخستەوەیان لە کارکردن.
- لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی خورماتوو، بە هێڵی ڕاست و چەپ دەرگای ماڵە کوردەکان دەستنیشان دەکرێت و دواتر هەڕەشەی بارکردن و کوشتنیان لێ دەکرێت، هاوڵاتییە کوردەکانی دانیشتوی گەڕەکەکەش داوا دەکەن هێزێکی کوردی لە گەڕەکەکەیان جێگیر بکرێ بۆ پاراستنیان لە کوشتنیان و بەرگریکردن لە سوتانی ماڵەکانیان.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 14,548
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!