لەساڵی 1987 لە#ڕواندز# لەدایکبووە، دەرچووی پۆلی سیهەمی ناوەندییە، لەساڵی 2005 بووەتە پیشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی فەرماندەیی هەڵگورد بووە و له و فەرماندەییەدا پاسەوانی باوکی خۆی بووە کە ئەفسەرە بەپلەی عەمید.
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکە لەرۆژی #20-10-2016# لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی موسڵدا، هێزەکەی دەرباز پێشڕەوی زۆریان کردو گوندی بیر خەرابی بچووکیان لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ تێپەڕاندو گەیشتنە نزیک گوندی بیرخەرابی گەورە.
لەکاتێکدا پێشمەرگەکان لەنزیک گوندەکە ڕاوەستابوون، به و پێیەی فەرمانیان پێنەبوو بچنە ناویەوە، لەپڕ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی #داعش# خۆی کرد بەناویانداو بەهۆیەوە دەربازو 11 پێشمەرگەی دیکە شەهیدبوون.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,238
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!