09-02-2017
- بەهۆی تەقینەوەی پارچە تەقەمەنییەکی سەردەمی رژێمی بەعس لەناو شاری
کەرکوککەرکوک چەند مێردمنداڵێک بوونە قوربانی.
- پرۆژەی دابینکردنی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ دوو قوتابخانەو بنکەیەکی تەندروستی ئەمڕۆ لەپارێزگای
هەولێرهەولێر کرایەوە، کە بە پاڵپشتی دارایی ئەمریکا جێبەجێکراوە.
- 10 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و 10 ی دیکەش برینداربوون، لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانی نێوان سوپاو چەکدارانی
داعشداعش لەماوەی دوو رۆژدا لە ناوچەی باب لە باکوری شاری حەلەبی سوریا.
- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت تا ئێستاش لەسنوری تورکیاوە مانگانە 100 تا 200 چەکداری بیانی پەیوەندی بەداعشەوە دەکەن لەسوریا، لەکاتێکدا ساڵێک پێش ئێستا مانگانە 2000 چەکدار پەیوەندیان بەو رێکخراوەوە دەکرد.
- بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لەنزیک شارۆچکەی باب لەباکوری سوریا، سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سەرۆکی ڕوسیاش بەتەلەفۆن پرسەی ئاڕاستەی هاوتا تورکییەکەی کرد.
- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان، بڕیاریاندا دژی داواکاری گۆڕینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن نەوەستنەوه و جەختیشیان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەکەرکوک کردەوە.
- لە شاری وان لە باکوری کوردستان سەرۆک شارەوانی خۆسەپێنەر، 59 کارمەندی شارەوانیەکەی لە کار دوورخستەوە.
- لە شاری ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک و 58 کەس لە ئەندامانی هەدەپە ودەبەپە- یان دەستگیرکرد.
- دەستبەسەر شارەوانی شارۆچکەی دێگۆری سەربە شاری قەرس دا گیرا و قایمقامی تورک، ی ناوچەی دێگۆر موستەفا گونگۆر، وەک خۆسەپێن لە شارەوانیەکە دانرا.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان