07-02-2017
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- دیلەک ئۆجەلان، پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئۆرفا و خوشکەزای عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانيکراوی پەکەکە لە فرۆکەخانەی ئاتاتورک-ی ئەستەنبۆل دەستبەسەرکرا.
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئەرزڕۆم لە باکوری کوردستان، مەدەنی ئایگوڵ، سەرۆکی لقی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە شارەکە دەستگیرکرا.
- وتەبێژی فەرمی ژووری چالاکیەکانی غەزەبی فورات، ئاماری چوار ڕۆژی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنەکانی بە لێدوانیک ڕاگەیاند و وتی: 22 کیلۆمەتر ماوە بگەینە ناوەندی ڕەقە.
- سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراقی رایدەگەیەنێت، بریکاری وەزارەتی دارایی فازل نەبی چەند رۆژێکە رەوانەی ماڵەوە کراوە، هاوکات سەرچاوەیەکیش لە پەرلەمانی عێراقی ئاشکرایدەکات، بریکاری وەزارەتی دارایی دەیان دۆسیەی گەندەڵی لەسەرەو لە دەستەی نەزاهەی هەرێم لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوەو ناوبراویش رەتیدەکاتەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابێت.
- سێ هاوسەرۆکی دوو شارەوانی جیا لە باکوری کوردستان دەستگیرکران.
- شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنیت لەئێستادا سەرجەمی پرۆژەکانی ناوشاری سلێمانی راگیراون و هیچ پرۆژەیەکی شەقامەکان کاریان تێدا ناکرێت.
- عەمید روکن جەمیل رەشید هەرکی، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و ڕێکخستنی میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە ئێوارەی ئەمڕۆ بە "جەڵدەی دڵ" کۆچی دوایی کرد.
- لە شارەدێی زەڕایەن کوڕێک خوشکێکی خۆی کوشت و پۆلیس-یش دەڵێت:کوڕەکە نەخۆشی دەرونی هەیە.
- لە شارەدێی لەیلانی سەربە پارێزگای کەرکوک سێ تەرمی نەناسراو دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئه و شارەدێیەش دەڵێت: کوژراوەکان جلی عەرەبیان لەبەردایە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان