رێکخراوی تەندروستی جیهانی: زیاتر لە 200 ملیۆن کچ و ژن خەتەنەکراون
📊 ئامار و راپرسی
رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) دەڵێت: لەئێستادا زیاتر لە 200 ملیۆن کچ و ژن لە وڵاتانی کیشوەری ئەفەریقاو ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەتەنەکراون.
رۆژی 6ی شوباتی هەموو ساڵێک وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە لەجیهاندا لەلایەن یونسێفەوە دیارییکراوە.
ئەو کچانەی روبەڕووی خەتەنەکردن دەبنەوە زیاتر منداڵی ساوان تا دەگەنە تەمەنی 15 ساڵی، خەتەنەکردنیش لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بەپێشێلکاریی دژی بەمافەکانی ژنان و کچان دانراوە.
هاوکات رێکخراوی یوئێن ئێف پی ئەی رایگەیاندووە، ئەگەر بەم رێژەیەی ئێستا خەتەنەکردنی کژان و ژنان بەردەوام بێت ئەوا تاساڵی 2030 ژمارەی کچان و ژنانی خەتەنەکراو(لەنێوان تەمەنی 15 -19 ساڵ) دەگاتە15 ملیۆن.
لەڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڤیدیۆیەکی بەژێر نووسی کوردی تایبەت بە هەڵمەتی کۆتایی هێنان بەودیاردەیە بڵاوکردۆتەوە.
- 06-02-2017