- ئێوارەی ئەمڕۆ بە گوللەی قەناس پێشمەرگەیەک شەهیدکرا لەگوندی ئەبو محەمەد، بەناوی (محەمەد مەحمود حەمەلاوە) شەهیدکرا.
- بە پێی ئاژانسی فورات نیوز ئەحمەد ئەجە، هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی فندیک بەیانی ئەمڕۆ لەشاری ئەستەنبۆل لەماڵی یەکێک لە خزمەکانی لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییی تورکیادا دەستبەسەرکراوە.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی خنێرە و لۆلان و خواکورکیان لە برادۆست لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردوومان کرد.
- لەسەر سکاڵای دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لە شاری هەولێر دەستگیرکراون کە بەتۆمەتی گەندەڵی تێوەگلاون.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,098