گەورە کۆمپانیایەکی دراو لە سلێمانی مایەپوچبوونی خۆی رادەگەیەنێت و باس لەوەدەکرێت زیاتر لە 20 ملیۆن د
📊 Статистика и опросы
دواڕۆژ، زریان محەمەد
گەورە کۆمپانیایەکی دراو لە سلێمانی مایەپوچبوونی خۆی رادەگەیەنێت و باس لەوەدەکرێت زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار قەرزدارە.
حەمید عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری ژووری بازرگانی لە بازاڕی دۆلارەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی شوباتی 2017 بە دواڕۆژی راگەیاند، کۆمپانیای دارەتوو، کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی دراو و لەساڵی نەوەدەکانەوە لەبازاڕی دراوەکە کاردەکات، مایەپووچ بووە.
وتیشی، "ئەو کۆمپانیایە هیچ کێشەیەکیان نەبووە و زۆر بە باشی کاری کردووە، بەڵام رۆژی شەممە بێ جێیی خۆی و مایەپوچبوونی راگەیاند، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری کارپێکردنی ئەو پارەیەی لایانبووە لە کڕینی ماڵ و موڵکدا، ئێستاش ئەو موڵکانە پارەکەی خۆی ناکاتەوە".
ئەندامەکەی ژووری بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی باس لەوە دەکرێت زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار قەرز هۆکاری مایەپوچبوونی ئەو کۆمپانیایەیە.
هاوکات جواد سوبحان، لە کۆمپانیای شەبەکە نەقدییە بە دواڕۆژی راگەیاند، ئەو کۆمپانیا لە رۆژی شەممەوە مایەپوچبوونی خۆی راگەیاندوە و ئەمڕۆش دوکانیان نەکردۆتەوە.
وتیشی، "کۆمپانیاکە یەکێک بوو لە کۆمپانیا متمانە پێکراوەکان، بۆیە مایەپوچبوونی به و کتوپڕییە مایەی سەرسامییە".
- 05-02-2017
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!