$باکووری کوردستان$
- #ئەحمەد تورک# ئازادکرا.
$باشووری کوردستان$
- ڕێژەی بەفربارین لە شارۆچکەی #پێنجوێن# گەییشتە 85 سم.
- جێگری پارێزگای #هەڵەبجە# ئاشکرایکرد، دوای زیاتر لە هەشت ساڵ چاوەڕوانی نەتوانرا ئه و ماستەر پلانەی کە لەنێوان کۆمپانیایەکی ئەڵمانی و پارێگاری #سلێمانی#دا واژۆکرا بخرێتە بواری جێبەجێکردەوە، بۆیە وەزارەتی شارەوانی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئه و گرێبەستە دەکات بۆ ئەوەی ماستەرپلانێکی نوێ بۆ هەڵەبجە جێبەجێ بکرێت.
- #وەحید کوڤلی# فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە، لە شاری #دهۆک# لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد.
- دووەمین کۆنگرەی جڤاتی گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بە دروشمی بە بونیادنانی سیستەمی خۆبەرێوبەری دیموکراتی قەیرانەکانی دەسەڵات تێدەپەڕێنیندوێنێ کاتژمێر 9:00 لە هۆڵی دێرین-ی شاری سلێمانی دەستیپێکرد و ئەمڕۆ کاتژمێر 06:00 بە پەسەندکردنی چەندین بڕیار کۆتایی هات.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 14,919