02-02-2017
- بەرپرسی بەشی دەستەی گواستنەوەی سوید رایگەیاند، زانیارییان بەدەستگەیشتووە هاتوچۆی ئاسمانی بۆ عێراق مەترسیدارە بۆیە بڕیاریانداوە بەهەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق.
- وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان رایگەیاند، روسیاو تورکیاو ئێران شەشی ئەم مانگە لەئەستانە کۆدەبنەوە لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئاگربەست لەسوریا.
- ئایهان بیلگەن وتەبێژی هەدەپە و پەرلەمانتاری شاری قارس و مەرال دانیش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ئەدەنە ئەمڕۆ گوێزرانەوە زیندانی سیلیڤری شاری ئەستەنبوڵ.
- کۆردیناسیۆنی گشتی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) ڕایگەیاند، کە شەڕڤانانی ئەوان لە جولەمێرگ لە باکوری کوردستان سێ پۆلیسی توکیایان کوشتوە.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث