ساڵی 2016 کۆمپانیایەک 142 ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەرگرتوە
📊 ئامار و راپرسی
کۆمپانیای (گەڵف کیستۆن) کە ئێستا لە کێڵگەی (شێخان) لە هەرێمی کوردستان، کاردەکات ئەمڕۆ (1) ی شوباتی (2017) دواین راپۆرتی کارو مامەڵەکانی ساڵی 2016 بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردوە کە ڕاپۆرتی کۆتایی لە (17)ی نیساندا بە فەرمی بڵاودەکاتەوەو و دەشڵێت" پێدەچێت زانیارییەکانی ناو ڕاپۆرتەکە گۆڕانکاریی و تازەگەریان بەسەردا بێت".
گاڵف کیستون لە راپۆتەکەیدا رایگەیاندوە لە ساڵی (2016)دا بەتێکڕایی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی (34) هەزار و (794) بەرمیل بووە و بەرزترین و نزمترین ڕێژەی بەرهەمهێنانیشی لە نێوان (31) هەزار بۆ (35) هەزار بەرمیلدا بووە.
سەبارەت بە شایستە داراییەکانی لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە ئاشکرایکردوە (142) ملیۆن دۆلار پارەی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە.
رونیشیکردۆتەوە کۆمپانیاکەیان لە (13) مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا دووبارە ڕِێکخستنەوەی پەیکەری دارایی تەواوکردووەو و نزیکەی (100) ملیۆن دۆلاری پارەی گەڕاوەی کۆمپانیاکەو (25) ملیۆن دۆلاری مافی خاوەن پشکەکان بووە.
وەرگێڕانی: شاد ئازاد
- 01-02-2017