لە هەندێک شوێنی موش بەفر بۆ سێ مەتر بەرزبووەتەوە
- هەردوو پەرلەمانتار (دیلەک ئۆجەلان و ئیبراهیم ئایهان) لەلایەن دادگای شاری ریحا (ئورفە)ەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو.
- سەرحات چیچەک هاوسەرۆکی شارەوانی دەبەپەی شارۆچکەی گۆکچەباغ سەر بە ناوەندی شاری سیرت ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەرکرا.
- رۆبیرتا بینۆتی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئەمشه و گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
- بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ئاشکرای کرد بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە بڕیارماندا بە داخستنی ڕێگای دەربەندیخان سلێمانی.
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، سبەینێ 02-02-2017 لە سلێمانی و دەوروبەری کرایە پشووی فەڕمی.
- لە پارێزگای مووشی باکوری کوردستان، بەفر و کەشی سارد کاریگەریی نەرێنیی کردووەتە سەر ژیانی رۆژانەو لە هەندێک شوێنی پارێزگاکە بەفر بۆ سێ مەتر بەرزبووەتەوە.
- پاش 9 ساڵ، ئەمڕۆ لە کەرکوک بەفر باری و شارەکە رەنگی سپیی گرت.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان